كەشناسی: لە ھەندێك شوێن باران دەبارێت
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە كاتەكانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان، خێرایی با لە 10 – 25 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمان لە زۆربەی كاتەكان ھەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.