عێراق.. ئەگەر هەیە بەکارهێنانی ڤاکسین بکرێتە زۆرەملێ
K24 - ههولێر:
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق رایگهیاند، رەنگە بەکارهێنانی ڤاکسین بکرێتە زۆرەملێ، به تایبهتی بۆ بۆ كرێكاران و كارمهندانی تهندروستی و دهرمانخانهكان و فهرمانبهرانی دهوڵهت.
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرای كرد، پێشنیازێك هەیە بۆ ئەوەی وەرگرتنی ڤاکسینی كۆرۆنا بكرێتە زۆرەملێ، بە تایبەتی بۆ چەند چینێكی دیاریكراو، لەوانەش كرێكار و كارمەندانی چێشتخانە، مۆڵ و ماركێتەكان، هەروەها كارمەندانی تەندروستی و دەرمانخانەكان، سەرباری فەرمانبەران دامەزراوەکانی دەوڵەت.
هاوکات تەمیمی باسی لەئەگەری زیادکردنی رۆژی یهكشەممە، بۆ رۆژانی هەیینی و شەممە کرد، کە قەدەخەی هاتووچۆی تەواوییان تێدا سەپێنراوە، لە کاتێکدا رۆژانی دیکەی هەفتە قەدەغەکردنەکە لە کاتژمێر (7)ی ئێوارە بۆ (5)ی بەیانی دەبێت.
د.ی