ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات
K24- هەولێر:
جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئیسرائیل بە هێرشی ئەلیکترۆنی سەر بنکەی ناوەکیی نەتەنز تۆمەتبار دەکات.
تەلەڤزیۆنی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردەوە، زەریف لەبارەی هێرشی سەر نەتەنز و پەکخستنی رایگەیاندووە: ''زایۆنییەکان دەیانەوێت تۆڵەبکەنەوە چونکە بەرەوپێشچوون لە لابردنی سزاکانی سەر ئێران بەدەستهاتووە''.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ''ئەوان بە ئاشکرا رایگەیاندووە کە رێگا بەمە نادەن، بەڵام ئێمە تۆڵەی خۆمان لە زایۆنییەکان دەکەینەوە''.
هەروەها، پێشتر عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاندبوو: "رووداوەکەی یەکشەممە، جوڵەیهكی قیزەون و تیرۆری ئەتۆمییە''.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری دوو بەرپرسی ئێرانی ئاشکرایکردووە، هێرشە ئەلیکترۆنییەکە، بووەتە هۆی چەند تەقینەوەیەک و سیستمی ئەلیکترۆنی بنکە ئەتۆمییەکەی تێکداوە.