ته‌ندروستی جیهان: په‌تای كۆرۆنا له قۆناغێكی هه‌ستیاردایه
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان (WHO) دووپاتیكرده‌وه، دۆخی په‌تای كۆرۆنا له قۆناغێكی هه‌ستیاردایه و رێژه‌ی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ماریا ڤان خێركۆڤ، سه‌رۆكی ته‌كنیكی تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان جه‌ختیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر چه‌ند رێكارێكی تایبه‌تی راست و دروست بگیرێنه به‌ر، ده‌كرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنادا زاڵ بین.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا له قۆناغێكی هه‌ستیاری په‌تای كۆرۆنا داین، رێڕه‌وی ئه‌و په‌تایه له زیادبوونی به‌رده‌وامدایه و ته‌شه‌نه‌كردنی له‌شێوه‌ی لێشاودایه، دوای تێپه‌ڕبوونی 16 مانگ به‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و په‌تایه، نه‌ده‌بوایه ئێستا ئێمه له دۆخێكی له‌مشێوه‌یه‌دا باین، له‌كاتێكدا چه‌ندین رێگه‌ی كارا هه‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه‌دا".
سه‌رچاوه: AFP
H.B