سیستانی سبەی دەکاتە یەکەم رۆژی مانگی ره‌مه‌زان

ساڵانە جیاوازی رۆژێك لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان لەنێوان سوننە و شیعەدا هەیە
به‌غدا، پایته‌ختی عێراق
به‌غدا، پایته‌ختی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

سبەی چوارشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە  و ئه‌مڕۆ ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه‌ لای پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە له‌ عێراق.

نوسینگەی "عەلی سیستانی" مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ تەواوکەری مانگی شەعبانە و سبەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە لە ساڵی (1442)ی کۆچی.

ئەمەش لەکاتێکدایە دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق، ئەمڕۆی کردووەتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.

ساڵانە جیاوازی رۆژێک و دووان لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان لەنێوان سوننە و شیعەدا هەیە.

 

د.ی