كڵۆپ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له ریال مه‌درید ده‌كات

یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له باره‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له دژی ریال مه‌درید جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌و یارییه‌دا لیڤه‌رپوولی راسته‌قینه پیشانی هه‌موو جیهان ده‌دات، ده‌شڵێت: به ته‌واوه‌تی ئاماده‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 4 نیسانی 2021 یۆرگن كڵۆپ له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێكدا كرد و له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بردنه‌وه‌كه‌ی ریال مه‌درید له یاریی چوونی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له لیڤه‌رپوول زۆر ئاسایی بوو، چونكه ئه‌وان خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك سووپه‌رستاری گه‌وره‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن و ئه‌زموونێكی گه‌وره‌تریان له یانه‌كانی دیكه هه‌یه.
یۆرگن كڵۆپ گوتیشی: ریال مه‌درید ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له چامپیۆنزلیگ هه‌یه ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌ك یاریزانی له ئاستێكی به‌رزدان و به‌شداریی ئه‌م یارییه ناكه‌ن، به‌ڵام مادام له كلاسیكۆ شكستیان به بارسێلۆنا هێنا كه‌واته ئه‌وان به‌ڕێژه‌ی 100% بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن.
كڵۆپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له تۆپی پێ ئه‌گه‌ری ریمۆنتادا و هه‌موو شتێكی لێ ده‌كرێت، ده‌شڵێت: ئێمه زۆربه‌باشی له ریمۆنتادا ده‌زانین، ده‌بێت سبه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید له به‌رزترین ئاستی خۆماندا بین، ئه‌گه‌رچی ئێمه رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك گرفت بووینه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك یاریزان و نه‌بوونی هانده‌ران له یاریگه.
كڵۆپ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ستایشی تۆنی كرووسی كرد و گوتی: كرووس به‌هره‌مه‌ندێكی گه‌وره‌ی تۆپی پێیه و له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه یاریزانێكی زۆر سه‌نجراكێش و نایاب بووه، ریال مه‌درید به بوونی كرووس بووه‌ته تیپێكی بوێر و به‌هێز، زۆر سه‌رسامم به كرووس له كاتی زۆر چاره‌نووسساز ئاسیستی سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ هاوڕێیه‌كانی ده‌كات.
كڵۆپ ئاماه‌ی به ناوی ڤینسیۆس جۆنیۆر كرد و گوتی: ئه‌و یاریزانێكی خێرا و به توانایه و هه‌موومان به ڕوونی هه‌ستمان به پێشكه‌وتن و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ڤینسیۆ كردووه و رۆڵی گه‌وره بۆ تیپه‌كه‌ی ده‌گێڕێت.
كڵۆپ گوتیشی: پلانی ئێمه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی پیشاندانی لیڤه‌رپوولی راسته‌قینه‌یه، به ته‌واوه‌تی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ین، نامه‌وێت لێره له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی خۆم نماییش بكه‌م، به‌ڵام سبه‌ی له‌سه‌ر یاریگه قسه‌كانم ده‌سه‌لمێنم، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت شكست به ریال مه‌درید بێنین ده‌بێت هێڵی به‌رگریمان له لوتكه‌ی ئاستیان دا بێت.
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ سبه‌ی چوارشه‌ممه كاتژمێر 10:00ـی شه‌و لیڤه‌رپوول له یاریگه‌ی ئانفیڵد میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، له‌و یارییه‌دا یانه ئینگلیزییه‌كه پێویستی به جیاوازی 3 گۆڵه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناخی داهاتوو.