حه‌لبوسی: هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆیدا ده‌كرێت

"پاشگەزبوونەوە لە وادەی دیاریكراو نییە"
محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

K24 - ھەولێر

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکاتەوە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لە وادەی دیاریکراوی خۆی، 10ی تشرینی یەکەم کردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهیچ شێوەیەک پاشگه‌زبوونەوە لەو وادەیەدا نییە".

حەلبوسی گوتی "چەکی نایاسایی، گەورەترین هەڕەشەیە لە سەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان".

بەگوێرەی دوایین راگەیەندراوی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سبەی 15ی نیسان، دوا وادەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدانە.