وەزارەتی ناوخۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ئاشکرا دەکات

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر،  لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە رێگەی  درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە. لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە.