ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هەولێر دەکات
K24- هەولێر:
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لەبارەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە: ''هێرشەکە به هه‌وڵێكی دوژمنكارانه ده‌زانین بۆ سه‌ر ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و هیوادارین هه‌رچی زووه ئه‌و خه‌ڵكانه و هاوكاره‌كانیان بدۆزرێنه‌وه و به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ینن''.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئه‌مشه‌و 14/15 ی نیسانی 2021 له‌ڕێگه‌ی موشه‌ك و دڕۆنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی و بنكه‌ی هاوپه‌یمانان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر له سنوری باشیك كرانه ئامانج ، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه له لایه‌ن گروپی تێكده‌ر و تیرۆریستانه و ئه‌و خه‌ڵكانه‌وه كه چاویان به ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستان و پێكه‌وه ژیانی گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه و ڕق و دوژمنایه‌تی خۆیان به ئاڕاسته كردنی هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌ن به تایبه‌ت بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر كه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ندی بریاری سیاسی و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستانه. ئێمه له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه ئیدانه ده‌كه‌ین و به هه‌وڵێكی دوژمنكارانه ده‌زانین بۆ سه‌ر ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و هیوادارین هه‌رچی زووه ئه‌و خه‌ڵكانه و هاوكاره‌كانیان بدۆزرێنه‌وه و به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ینن و پێویسته حكومه‌تی عێراق سنورێك بۆ ئه‌و كرده‌وه تێكده‌رانه دابنێت و كۆنتڕۆڵی سنوره‌كانی خۆیان بكه‌ن .