فلۆرێنتینۆ پێرێز: ریال مه‌دریدی وه‌رزی داهاتوو به‌بێ رامۆسه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا زانیارییه‌كانی دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆك و سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رامۆس بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت و تا ئێستا ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه ئاماده‌نییه به هه‌مان مووچه‌ی ساڵانه‌ی 12 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی رامۆس درێژ بكاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانی ئابوورییه‌ی تووشی ریال مه‌درید بووه، رامۆس رازیبووه 10%ـی مووچه‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام پێرێز به‌و بڕه‌یه رازی نه‌بووه و مه‌به‌ستیه‌تی زیاتری كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش رامۆسی توڕه كردووه و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جێهێشتووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: پێرێز به رامۆسی گوتووه وه‌رزی داهاتوو به‌بێ تۆ ریال مه‌درید به‌شداریی خوله‌كان ده‌كات.
رامۆسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له هاوینی 2005 له یانه‌ی سێڤییا به‌به‌های 27 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، له كۆی 670 یاری 101 گۆڵ و 40 ئاسیستی كردووه.