مالكی داوای ئاشته‌وایی له سه‌در ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، نوری مالكی رایگه‌یاند، نایه‌وێت چیدیكه ناكۆكی له‌گه‌ڵ رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دردا هه‌بێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوری مالكی بڵاویكرده‌وه، مالكی ده‌ستی بۆ هه‌ر كه‌سێك درێژ ده‌كات، كه بیه‌وێت له‌گه‌ڵیدا ته‌با بێت. مالكی نه‌یارێتی كه‌سی ناوێت و ناشیه‌وێت ناكۆكی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در به‌رده‌وام بێت.
مالكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، بزووتنه‌وه‌ی ئیراده، كه حه‌نان فه‌تلاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌چێته‌وه پاڵ ده‌وڵه‌تی یاسا.
له باره‌ی چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه، مالكی رایگه‌یاند، كوتله‌كه‌ی چاودێری بیانی بۆ هه‌ڵبژاردنی قبووڵه، به‌ڵام سه‌رپه‌رشتیكردنی بیانیی ره‌تده‌كاته‌وه و ناشیه‌وێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت.
بڕیاره له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.