وەزارەتی تەندروستی ئامارێكی نوێی كۆرۆنای ئاشكرا كرد

لە 24 كاتژمێردا 12 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
سەنتەری چارەسەری كۆرۆنا لە ھەولێر - ئەرشیف
سەنتەری چارەسەری كۆرۆنا لە ھەولێر - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای ئاشكرا كرد. بەگوێرەی ئامارەكە 645 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە.

لە ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەشكراوە، لە 24 كاتژمێردا 12 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 496 كەسی دیكەش چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:...

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٤١٦)

١. پشکنین: (٥٦٥٨ پشکنینی نوێ)

•     (١٩١١) هەولێر

•     (٦٤١) سلێمانی

•     (٢٧٢١) دهۆك

•     (٧٣) هەڵەبجە

•     (٣١٢) گەرمیان

•     (٠) ڕاپەڕین  

٢. تووشبوو: (٦٤٥ تووشبووی نوێ)

•     (٨٢) هەولێر

•     (٦٢) سلێمانی

•     (٤٨٧) دهۆك

•     (٣) هەڵەبجە

•     (١١) گەرمیان

•     (٠) ڕاپەڕین  

٣. چاکبوون: (٤٩٦ چاکبوون)

•     (٩٦) هەولێر

•     (١١٤) سلێمانی

•     (٢٥٧) دهۆك

•     (١) هەڵەبجە

•     (٢٢) گەرمیان

•     (٦) ڕاپەڕین  

٤. مردن: (١٢ مردن)

•     (٤) هەولێر

•     (٣) سلێمانی

•     (٥) دهۆك

•     (٠) هەڵەبجە

•     (٠) گەرمیان

•     (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١     (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٥٣٦٧٢٠       (٥٤١٨٤٨ هەولێر، ٣٤٤٢٩٢ سلێمانی، ٦٤١٠٩٨ دهۆك، ٩٤٨٢ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٣٨٢٢٢            (٤٦٠٨٤ هەولێر، ٤٠٧١٩ سلێمانی، ٤٨١٤٠ دهۆك، ٣٢٧٩ هەڵەبجە)

چاکبوون ١١٦٩١٦        (٣٩٧٣٦ هەولێر، ٣٢٦١٧ سلێمانی، ٤١٥٧٢ دهۆك، ٢٩٩١ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٧٤٣٧       (٥٢٨٢ هەولێر، ٦٣٠١ سلێمانی، ٥٧١٠ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)

مردن ٣٨٦٩               (١٠٦٦ هەولێر، ١٨٠١ سلێمانی، ٨٥٨ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).