كام ده‌وڵه‌ت زۆرترین ڤاكسینی به‌كارهێناوه؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌بێته گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ی كوتان له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و تا رۆژی (17ی نیسان/ئه‌پرێلی 2021)، زیاتر له (884) ملیۆن ژه‌م (دۆز) ڤاكسین به‌كارهاتووه له (155) وڵا‌تی جیهاندا.
به‌پێی داتاكانی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"، رۆژانه (17) ملیۆن ژه‌م له ڤاكسینی كۆرۆنا له جیهاندا به‌كاردێت، هه‌ندێك وڵاتیش په‌له‌یانه له به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه و ژماره‌ی وڵا‌ته‌كانیش رۆژ به‌ڕۆژ زیاد ده‌كات.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی "بلۆمبێرگ"، ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو وڵا‌تێك زیاتر ڤاكسینه‌كه‌ی به‌كارهێناوه، به‌ڵام له رووی رێژه‌ی پێدانی ڤاكسینه‌كه به هاووڵاتیان، سێ وڵات له پێش ئه‌مه‌ریكا‌ن، ئه‌وانیش ئیسرائیل و ئیمارات و چیلی-ن.
له ئه‌مه‌ریكا تا رۆژی (18ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) زیاتر له (206) ملیۆن كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه كه هه‌فته‌ی پێشوو به شۆڕشی ڤاكسه‌نه‌یشن ناسرابوو، زۆرترین ڤاكسین دراوه به هاووڵاتیان كه تێكڕا له رۆژێكدا (3) ملیۆن و (200) هه‌زار كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
ئه‌گه‌ر له مانگی ئادار (مارس) خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا به سڵه‌مینه‌وه‌وه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتبێت، ئه‌وا له مانگی (نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا په‌له‌یانه له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" نووسیویه‌تی، دابه‌شكردن و پێدانی ڤاكسینه‌كه به هاووڵاتیان ناعه‌داله‌تییه‌كی گه‌وره‌ی تێدایه، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له رووی داراییه‌وه دۆخی ئابوورییان به‌رزه، (25) جار زیاتر ڤاكسینه‌كه‌یان پێشكه‌ش به هاووڵاتییه‌كانیان كردووه، وه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی كه له رووی داراییه‌وه هه‌ژارن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك وڵات تا ئه‌م ساته پڕۆسه‌كه له سه‌ره‌تاشیاندا نییه و هاووڵاتیانیان هیچ ئومێدێك نابینن كه پڕۆسه‌ی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا وڵاته‌كه‌یان بگرێته‌وه، له‌وانه‌ش لیبیا، یه‌مه‌ن، سۆماڵ، چاد، ئه‌سیوپیا، كۆدیڤوار، ته‌نزانیا، كوبا و نیكاراگوا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وڵاتێكی وه‌ك كۆریای باكوور هیچ زانیارییه‌ك نییه له‌باره‌ی پێدانی ڤاكسینه‌كه.
به‌پێی "بلومبێرگ" ئه‌مه له‌كاتێكدایه ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو له نێویاندا ئیمارات و به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر له‌و وڵاتانه‌ن كه زۆرترین كه‌س ڤاكسینی وه‌رگرتووه، به‌شێوه‌یه‌ك تا رۆژی (18ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) له ئیمارات، (9) ملیۆن و (600) هه‌زار كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، كه ده‌كاته (44.7%)ی دانیشتوانی ئیمارات، پێده‌چێت تا سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموز به‌ته‌واوی ژیان له ئیمارات ئاسایی بێته‌وه و (80%)ی خه‌ڵكی ئیمارات ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتبێت.
به‌ڵام به‌پێی داتاكانی "بلۆمبێرگ" هیچ ده‌وڵه‌تێك نییه له جیهاندا هێنده‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له پڕۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشندا خێرا بێت. تا ئه‌مڕۆ (10) ملیۆن كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، كه ده‌كاته (57%)ی خه‌ڵكی ئیسرائیل.
هه‌رچی وڵا‌تی چیلی-یه له ئه‌مه‌ریكای لاتین له هه‌موو وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتووتره و تا ئه‌مڕۆ (12) ملیۆن و (900) هه‌زار كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، كه ده‌كاته (33.8%)ی دانیشتوانی چیلی.
به‌م پێیه هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و ئیمارات و چیلی رێژه‌یه‌كی زیاتر له دانیشتوانه‌كه‌یان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه. بلۆمبێرگ ریزبه‌ندی چه‌ند وڵاتانی ئاشكرا كردووه: ئیسرائیل (57%)، ئیمارات (44.7%)، چیللی (33.8%)، ئه‌مه‌ریكا (32.2%) و به‌ریتانیا (31.5%).
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یمانگای نه‌خۆشییه هه‌ستیار و درمه‌كان له ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كان (95%) زیاتره و رۆژ به‌ڕۆژیش ئه‌و كاریگه‌رییه له‌سه‌ر وڵا‌تان ده‌رده‌كه‌وێت، كه رێژه‌ی تووشبوون و مردن كه‌مده‌كات.
تاكه ڤاكسین كه چاوه‌ڕوانده‌كرا كاریگه‌ری ڤاكسینی ئۆكسفۆرد (یونی - ئه‌سترازینكا)ی به‌ریتانی كه‌م بێت و (65%) تێنه‌په‌ڕێت، به‌ڵام ورده ورده ئه‌و كاریگه‌رییه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و له‌و وڵاتانه‌ی به‌كاریانهێناوه گه‌یشتۆته (90%) زیاتر.
به‌پێی رای "د. ئه‌نتۆنی فاوچی" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نه‌خۆشییه هه‌ستیار و درمه‌كان، ئه‌گه‌ر (75-80%)ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن ئه‌وكات ژیان له ئه‌مه‌ریكا ئاسایی ده‌بێته‌وه.
فاوچی پێیوایه له سه‌ر ئاستی جیهان پڕۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشن زۆر به هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وه‌ك پێویست نییه و له رۆژێكدا 17 ملیۆن كه‌س له رۆژێكدا ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت؛ ئه‌وا چه‌ند ساڵێكمان پێویسته بۆ بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا". فاوچی پێشنیازی كرد، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه ڤاكسینی كۆرۆنا بخه‌نه بازاڕه‌وه.
له ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی رابردوو گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشن به‌رێوه‌چوو. (32) ملیۆن كه‌س له رۆژێكدا ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه. به‌پێی وه‌زاره‌تی ته‌ندرستی و خزمه‌تگوزارییه مرۆییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت؛ ئه‌وا بۆ رووماڵكردنی (75%)ی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا (3) مانگ پێویسته. هه‌ربۆیه به‌هه‌موو پێوه‌ێك له كۆتایی مانگی ته‌مووز، ژیان له ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته‌وه دۆخی ئاسایی.
د.ی