یانەکانی پرێمەرلیگ بایکۆتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن

سایۆ مانێ هێرشبه‌ری سه‌نیگالی یانه‌ی لیڤه‌رپوول
سایۆ مانێ هێرشبه‌ری سه‌نیگالی یانه‌ی لیڤه‌رپوول

یانە و دامەزراوەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا وەکو ناڕەزایەتییەک لەدژی دیاردەی رەگەزپەرستی بۆ چەند رۆژێک بایکۆتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن.
دامەزراوەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە بەیاننامەیەکیاندا رایانگەیاندووە، بەهۆی بەردەوامی و تەشەنەسەندنی زیاتری دیاردەی رەگەزپەرستی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەدژی ئەستێرە و یاریزانانی تۆپی پێ لە رۆژی هەینییەوە تاکو رۆژی دووشەممە بۆ ماوەی چوار رۆژ تەواوی یانە و دامەزراوەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا هەژمارەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و تویتەر ناچالاک دەکەن و لە کاتژمێر03:00ی دوای نیوەڕۆی هەینییەوە تاکو کاتژمێر 12:00ی شەوی دووشەممە تەواوی یانە و دامەزراوەکان بایکۆتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن وەکو فشارێک لەسەر کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تاکو هەوڵەکانیان بۆ رێگا گرتن لە بەکارهێنانی دروشمی رەگەزپەرستی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چرتر بکەنەوە.
چەند یاریزانێکی پرێمەرلیگ لەمدواییانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە رووبەڕووی دروشمی رەگەزپەرستی بوونەتەوە، کە دیارترینیان بریتین لە ئەنتۆنی مارسیال و مارکۆس راشفۆرد و سادیۆ مانێ و ریێس جەیمس و ئالێکساندەر ئارنۆڵد.