راپۆرتی دووەمی چاکسازی گەیشتە پەرلەمانی کوردستان
K24 - ههولێر:
ئەندامێكی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان رایگهیاند، ئەمڕۆ دووشەممە (26ی نیسان/ ئهپرێلی 2021) حکومەتی ھەرێمی کوردستان راپۆرتی دووەمی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی نارده پەرلەمانی کوردستان.
وەیسی سەعید، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کوردستان24 گوتی: "ئەمڕۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان راپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی ناردە پەرلەمانی کوردستان".
پێشتر "ھێمن ھەورامی" جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە میدیاکانی راگەیاند، راپۆرتی دووەم جیاوازە لە راپۆرتی یەکەم و زیاتر داتا و زانیاری لە بارەی جێبەجێکردنی یاساکە لهخۆدهگرێت.
بڕیاریشە دوای گەیشتنی بە دەستەی سەرۆکایەتی، بدرێتە لیژنە تایبەتمەندیەکان و سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان و لیژنەی داراییش راپۆرتی لەسەر ئاماده دەکات و حکومەت و پەرلەمانیش تاووتوێی راپۆرتەکە دەکەن.
د.ی