فوئاد حوسێن: دەمانەوێت سەرجەم کێشەکانی ناوچەکە بە دیالۆگ چارەسەر بێت
K24 - هه‌ولێر:
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ "محەمەد جەواد زەریف" هاوتا ئێرانییەکەی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەمانەوێت پەیوەندییەکی پتەومان لەگەڵ ئێران هەبێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق بەوردی چاودێری دانوستانەکانی ئەمه‌ریکا و ئێران لە ڤیه‌ننا دەكات و دەیه‌وێت سەرجەم کێشەکانی ناوچەکە بە دیالۆگ چارەسەر بێت.
فوئاد حوسێن گوتی: "بنچینه‌ی سیاسه‌تی عێراق له ده‌ره‌وه بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ هه‌مووان، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، دۆخه‌كه به‌سه‌قامگیری بمێنێته‌وه، بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ده‌بێت، وا بكات ناوچه‌كه خۆی خاوه‌ن بڕیاری خۆی بێت، هه‌ماهه‌نگیش له‌پێناو سه‌قامگیری ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه گرنگه، به‌و واتایه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی عێراق له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه بێت".
گوتیشی: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م دۆسییه‌كان تاووتوێ كردووه، دانووستانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له ڤیه‌ننا ده‌ستی پێكردووه، چاودێری ئه‌و دانووستانه ده‌كه‌ین و هیوادارین پێشكه‌وتنی به‌رچاو بێته دی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیكرده‌وه، "باسمان له‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان له بواری بازرگانی كردووه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی، هه‌ندێك كێشه هه‌ن، پێوسته چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه، په‌ره به بازرگانی نێوانمان بده‌ین".
روونیشكرده‌وه، "باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و وڵاتانی كه‌نداو كرا، رۆڵی عێراق له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگێندرا".
محەمەد جەواد زەریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه گوتی: "گفتوگۆی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ "فوئاد حوسێن" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجام دا، بۆ ئه‌و میواندارییه گه‌رمه سوپاسی ده‌كه‌ین، ئێمه رۆڵی عێراق به باشی له ناوچه‌كه ده‌بینین، رۆڵێكی میحوه‌ری هه‌یه، ئه‌و رۆڵه‌ی عێراق هه‌نگاوێكی باشه له ناوچه‌كه، بۆیه ئێمه سوپاسی ئه‌و هه‌وڵوێستانه‌ی عێراق ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "بێگانه‌كان لێره نامێننه‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌مێنینه‌وه، بۆیه ده‌بێت رێزی زیاتری یه‌كتر بگرین، له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به دانووستانه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا "زه‌ریف" روونیكرده‌وه، "هه‌نگاوی باش له‌م رووه‌وه نراوه و به‌ره‌و پێشچوون هه‌یه، هیوادارین ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تێكی گونجاو په‌یڕه‌و بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامدا بگه‌ینه ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك به‌ڵێنه‌كانی خۆی بباته‌سه‌ر".
روونیشكرده‌وه، "ئێمه په‌یوه‌ندی باش و پته‌ومان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، كه جێگه‌ی نیاز و ویستی هه‌ردوو وڵاته‌كه و ناوچه‌كه‌شه به گشتی"، باسی له‌وه‌ش كرد، له زۆر بواردا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ عێراق پته‌وه، به تایبه‌تی له رووی بازرگانی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا".
بڕیاره زه‌ریف دوای دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ردانیكردنی بۆ نه‌جه‌ف، به سه‌ردانێك بێته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
د.ی