كونسوڵى سعودیه له هه‌ولێر به فه‌رمى ده‌ستبه‌كار بوو
K24 – هەولێر:
فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "محه‌مه‌د سلێمان ئه‌لعه‌سیری"، وه‌ك كونسوڵى گشتى نوێی شانشینى سعودیه له هه‌ولێر به فه‌رمی ده‌ستبه‌كار بوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كه، پێشوازى له "محه‌مه‌د سلێمان ئه‌لعه‌سیری" كرا، هه‌ر ئه‌مڕۆش وه‌ك كونسوڵى تازه‌ى سعودیه له هه‌ولێر ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دواى پێشكه‌شكردنى په‌ڕاوى ده‌ستبه‌كاربوون، كونسوڵى شانشینى سعودیه له هه‌ولێر به فه‌رمى ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد، له دیداره‌كه‌ی نێوان "سه‌فین دزه‌یی" و "ئه‌لعه‌سیری" ئاماژه به په‌یوه‌ندى مێژوویی نێوان ریاز و هه‌ولێر كرا و دا‌واشیان كرد كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه پته‌وتر و به‌رده‌وام بێت.
له‌و باره‌یه‌وه "سه‌فین دزه‌یی"، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دیداره‌كه‌دا رایگه‌یاند، فه‌رمانگه‌كه‌مان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ سه‌رخستنى كاروباره‌كانى كونسوڵگه‌ریى سعودیه له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، پوخته‌یه‌كى تێڕوانینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانىشی بۆ ئاماده‌بوون باسكرد، هه‌ردوولا له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى له‌گشت بواره جیاوازه‌كان كۆك بوون.
جگه له كونسوڵگه‌ریی گشتیی سعودیه، 40 وڵات كونسوڵكه‌ری گشتییان له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه، له‌به‌ر گرنگی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌وام وڵاتانی دیكه داوای كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ریی ده‌كه‌ن.
ك.ب