دژە تیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لەبارەی پەلاماری داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە

K24- هەولێر:

دژە تیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی پەلاماری بەرەبەیانی ئەمڕۆی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:''

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چەکدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە بەرزاییەکانی نزیک گوندی پڕکان لە سنووری میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی لیوای 10ی هێزی پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و توانییان هێرشی تیرۆریستان تێکبشکێنن و لە ئێستادا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە.''

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لە هێرشەکە، سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دوانی دیکەش بریندارن. هەروەها، لە ماوەیەکی کەمدا، پێشمەرگە دۆخەکەی کۆنترڵکردووە و چەکدارانی داعشی ناچار بە هەڵاتن و پاشەکشێ کردووە.

دژە تیرۆری کوردستان