ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی دڵنیاكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌و وڵاته گه‌شتێكی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی هه‌ڵچوون و نیگه‌رانییه‌كانی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی واشنتن و تاران بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
ئه‌و گه‌شته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه دێت، ئێستا هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه له ڤیه‌ننا سه‌رقاڵی گه‌ڕێكی دانوستانن له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان، كه به‌ر له سێ ساڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و رێككه‌وتنه راگه‌یاندبوو، كه پێشتر له ساڵی 2015 له نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 واژۆ كرابوو.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه كریس كۆنز، سیناتۆری دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه دۆستێكی نزیكی بایدنه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له ئه‌بوزه‌بیی پایته‌ختی ئیمارات گوتی: "هیوادارین ئه‌و مه‌ترسییه ره‌وایانه‌ی ئیمارات كه‌م ببنه‌وه، كه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی لای درووست بوونه و به‌و ئومێده‌ین به‌شداریكردنێكی فراوانتر به هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌ی كه‌نداو بكه‌ین".
به‌گویره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتد پرێس، ئامانج له‌و گه‌شته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ به‌هێزكردنی په‌یوندییه سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و ئه‌منییه ستراتیژی و دوورمه‌وداكانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی پایته‌ختی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن، كه شانده‌كه‌یان هه‌ریه‌ك له برێت مه‌كگۆرگ، هه‌ماهه‌نگكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا، دێریك شۆلیت، راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه له‌خۆ ده‌گرێت و بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی ئه‌بوزه‌بی، ریاز، عه‌مان و قاهیره بكه‌ن.
ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تا ئێستا ئیمارات، سعوودیه و وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو، كه له سه‌رده‌می ئۆباما له دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمی بێبه‌ش كرابوون، چه‌ندین جار داوای به‌ده‌ستهێنانی كورسیی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانیان كردووه و هه‌میشه جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، پێویسته به‌رنامه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ئێران و پاڵپشتییه‌كانی تاران بۆ بریكاره‌كانی له ناوچه‌كه بهێنرێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
H.B