زیدان به به‌هێزترین پێكهاته‌ی ئه‌م وه‌رزه به‌ره‌و له‌نده‌ن به‌رێكه‌وتن
یانه‌ی ریال مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر چێڵسی بڵاوكرده‌وه و زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌كانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 4 ئاداری 2021، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ گه‌شتی له‌نده‌ن بڵاوكرده‌وه و تێیدا ناوی هه‌ریه‌كه له رامۆس و ڤاڵڤێردی تێدایه.
ڤاڵڤێردی ناوه‌راستكاری ئۆروگوایی یانه‌ی ریال مه‌درید له ڤایرۆسی كۆرۆنا رزگار بوو، دوایین پشكینی ئه‌مرۆی نێگه‌تیڤ ده‌رچوو، ئه‌مڕۆ ئەم یاریزانە لەگەڵ ریال مەدرید گەشتی لەندەن دەکات کە بڕیارە سبەی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ ببنەوە میوانی یانەی چێڵسی.
یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان
گۆڵپارێز: كۆرتوا و لونین
به‌رگریكاران: میلیتاو، رامۆس، ناچۆ، مارسێلۆ، ئۆدریزۆلا، مێندی و میگوێل.
ناوه‌راستكاران: كرووس، مۆدریچ، كاسێمیرۆ، ئیسكۆ، ڤاڵڤێردی و ئاریباس و بلانكۆ.
هێرشبه‌ران: هازارد، ڤینسیۆس، بێنزێما، ئاسێنسیۆ، ماریانۆ و ریدریگۆ.