سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازيى به‌ریتانیا كرد
K24 – ھەولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له مارشاڵ سامی سامپسۆن گه‌وره راوێژکاری به‌رگریی به‌ریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێکی یاوه‌ریان کرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، جموجووڵى چه‌كدارى و چۆنيه‌تيى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى، ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، يارمه‌تى و هاوكاريى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌هێزكردنى سيستمى به‌رگريى عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، پته‌وكردنى هاوبه‌شى و هاريكاريى زياترى سه‌ربازيى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ رۆڵى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له هاوكارى و پشتگيريكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ تێكشاندنى داعش، جه‌ختى له پێويستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به به‌رده‌واميى ئه‌رك و پشتگيرى و هاوكاريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ناوبردن و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش و مه‌ترسييه‌كانى كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى هاوكاريى سه‌ربازيى به‌ريتانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى مه‌شق و ڕاهێنانى پێشمه‌رگه و رۆڵ و به‌شدارى و پشتگيرى له چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، شاندى ميوان ستايش و پێزانينان بۆ رۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى داعش ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها گرنگيى بوونى ميكانيزمێكى تۆكمه‌ى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه به پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان به‌تايبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى بۆشاييى ئه‌منييان هه‌يه دووپات كرايه‌وه و باس له دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش كرا.