روحانی: گەمارۆکانی سەر ئێران شکستیانهێناوە و نامێنن

سەرۆک کۆماری ئێران: دانوستانەکانی ڤیەننا سەرکەوتوو بووە
‌حەسەن رو‌حانی سەرۆک کۆماری ئێران
‌حەسەن رو‌حانی سەرۆک کۆماری ئێران

K24 - هەولێر

سەرۆک کۆماری ئێران وتوێژەکانی ڤیەننا بە سەرکەوتوو ناو دەبات و دەڵێت "لە داهاتوویەکی نزیکدا گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵدەگیردرێن".

حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کابینەکەیدا رایگەیاند "تیمی دانوستانکاری ئێران لە ڤیەننا کارێکی گەورەیان ئەنجامدا و دانوستانەکانی ڤیەننا سەرکەوتوو بووە".

روحانی راشیگەیاند "وەکو سەرۆک کۆماری ئێران بە خەڵکی رادەگەیەنم کە گەمارۆکان شکستی هێناوە و بەزوویی سەرجەم گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵدەگیردرێن".

سەرۆک کۆماری ئێران، دڵنیایی دەداتە خەڵکی وڵاتەکەی کە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن، ئەگەر لایەنی بەرامبەر لە رێککەوتننەکان بەپێی یاسا مامەڵە بکەن، "بەمزووانە سەرجەم گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵدەگیرێن".