وه‌زیری كاره‌با: له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌رده‌وام بڕی پێدانی كاره‌با زیادی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندازیار "كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح" وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌ی "هه‌نگاوی نۆیه‌م" رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌م به‌رده‌وام چاكسازی له كه‌رتی كاره‌با كردووه و كار له‌سه‌ر زیادكردنی پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌با كراوه و پڕۆژه‌كانی كاره‌باش به بێ جیاوازی له هه‌ڵبجه‌وه تا زاخۆ ئه‌نجام دراون و سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی چاودێری پڕۆژه‌كان ده‌كات.
وه‌زیری كاره‌با روونیكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌م كاری له‌سه‌ر زیادكردنی پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌با كردووه، به‌راوردێك له هه‌ر چوار مانگی یه‌كه‌می ساڵ كراوه، كه له ساڵی (2019) تێكڕای پێدانی كاره‌با رۆژانه (13:12) كاتژمێر بووه، له ساڵی (2020)دا تێكڕای پێدانی كاره‌با رۆژانه (14:50) كاتژمێر بووه، له ساڵی (2021)دا تێكڕای پێدانی كاره‌با رۆژانه (17:30) كاتژمێر بووه.
سه‌باره‌ت به سه‌رپێچی كاره‌با، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای كرد، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك سه‌رپێچی بكات، جگه له‌وه‌ی كاره‌باكه‌ی ده‌بڕدرێت و كرێی بڕینه‌كه، كه (30) هه‌زار دیناره و لێوه‌رده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كرێی دوو ساڵ كاره‌با خه‌مڵاندنی بۆ ده‌كرێت و له‌سه‌ری ده‌كرێته سزا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه دووباره نه‌كاته‌وه، ئاشكراشی كرد، له ساڵی (2019)دا (6) هه‌زار و (456) سه‌رپێچ تۆمار كراوه و له ساڵی (2020)یش (10) هه‌زار و (447) سه‌رپێچی تۆمار كراوه، ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌ی نییه سه‌رپێچی زیادی كردووه، به‌ڵكو ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌و چاكسازییانه‌یه كه كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌نجامی داون و هه‌وڵی داوه زیاتر سه‌رپێچیكاران ئاشكرا بكات، تا بڕی پێدانی كاره‌با بۆ هاووڵاتیان زیاد بكات.
كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی چاودێری پڕۆژه‌كانی كاره‌با ده‌كات و دڵنیایی ده‌ده‌ینه خه‌ڵك، له پڕۆژه نوێیه‌كانی كاره‌با ره‌وچاوی ئه‌وه كراوه هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن و پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌با زیاد ده‌كات و نابێته بارگرانی به‌سه‌ر هاووڵاتیان، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كاره‌با به (253) ملیۆن دۆلاری جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كرێی كاره‌با له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاد بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌ت له‌و قه‌یرانه داراییه‌دا ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێ ئه‌نجام ده‌دات، وه‌زیری كاره‌با گوتی: حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌كه‌ی به به‌شێك له‌و قه‌رزی لای كۆمپانیاكانی (ماس، كار و هیندستیل) هه‌بووه، وه‌ریگرتووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سوود له داهاتی ناوخۆ وه‌رگیراوه و پڕۆژه‌كانمان پێ ئه‌نجام داوه.
ئه‌م قسانه‌ی "كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح" وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له به‌رنامه‌ی "هه‌نگاوی نۆیه‌م"، له‌سه‌ر شاشه‌ی كوردستان24 په‌خش كرا، كه "ره‌گه‌ز ره‌شید" پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه له‌گه‌ڵی ئه‌نجامی دا و هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له رۆژانی سێشه‌ممه كاتژمێر (9)ی شه‌و به‌رنامه‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
د.ی