"پڕۆژه‌یه‌یاسایه‌ك بۆ پاراستنی مافی كرێكاران ئاماده‌كراوه"
K24 - هه‌ولێر:
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی "هه‌نگاوی نۆیه‌م" له كه‌ناڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، زۆری كرێكاری بیانی هه‌لی كاری كه‌مكردووه، ئه‌مه‌ش بۆهۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كرێكار له رێگه‌ی قاچاخه‌وه هاتوون، یان به ڤیزای گه‌شتیاری دێن، ناڕۆنه‌وه و لێره به قاچاخ كارده‌كه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته مافی كرێكاران له كه‌رتی تایبه‌ت بپارێزرێت، به‌شێك له خاوه‌نكاره‌كان به‌هۆی چاوچنۆكییه‌وه نایانه‌وێت كرێكاره‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
كوێستان محه‌مه‌د گوتی: "خواستی گه‌نجان بۆ كه‌رتی حكومی زیاتره به‌راورد به كه‌رتی تایبه‌ت، خه‌ڵك زۆر كه‌م روو له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكه، یه‌كێك له‌و هۆكارانه، كه‌می كرێكاره، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به ده‌سته‌به‌ر نه‌كردنیانه‌وه هه‌یه، كێشه‌كه‌ی دیكه ئه‌وه‌یه، مافه‌كانی كرێكاران له كه‌رتی تایبه‌ت هاوتا نییه به‌رامبه‌ر به مافه‌كان له كه‌رتی گشتی، بۆیه پڕۆژه‌یاسای كار، كه ئێستا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه ئاماده‌كراوه".
گوتیشی: "ئه‌و یاسایه هاوسه‌نگی له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نكار و كرێكاری راگرتووه، پێناسه‌ی كرێكار لای ئێمه پڕۆفیسۆرێك ده‌گرێته‌وه، كه له زانكۆیه‌كی ئه‌هلی وانه ده‌ڵێته‌وه، تا پاكه‌وانێك، هه‌مووان له چوارچێوه‌ی یاساكه مافه‌كانیان ده‌پارێزرێت، به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه مافی كرێكارێكی كه‌رتی تایبه‌تی هه‌مان مافی كرێكارێكی كه‌رتی گشتی ده‌بێت".
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌گه‌ڵ كرێكارێك قسه‌ی كردووه، كه بڕوانامه‌ی به‌كالریۆسی هه‌یه، كرێكاره‌كه حه‌زی كردووه له كه‌رتی حكومی دابمه‌زرێت، "پێمگوتووه ئه‌گه‌ر لای ئێمه دابمه‌زرێی 500 هه‌زار وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام ئێستا مانگانه 900 هه‌زار وه‌رده‌گری"، كرێكاره‌كه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له كه‌رتی حكومه‌ییه، خانه‌نشین ده‌بێت و من خانه‌نشین نابم، ئه‌و پێیوایه له داهاتوودا تووشی كێشه ده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خانه‌نشین ببن، ئه‌وا خواسته‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی دوو مانگ به‌ر له ئێستا به‌ده‌ست وه‌زاره‌ت گه‌یشتووه، 153 هه‌زار كرێكار ده‌سته‌به‌ر كراون، ئه‌مه رێژه‌یه‌كی زۆر باشه، به‌ڵام دوو ئه‌وه‌نده كرێكاریش ماون ده‌سته‌به‌ر بكرێن، به‌شێك له خاوه‌نكاره‌كان به‌هۆی چاوچنۆكییه‌وه نایانه‌وێت كرێكاره‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، خۆیان ده‌دزنه‌وه له ده‌سته‌به‌ركردنی كرێكاره‌كانیان، یان ده‌سته‌به‌ری ده‌كات به رێژه‌یه‌كی كه‌متر له‌و مووچه‌ی ده‌یداتێ.
كوێستان محه‌مه‌د، روونیكرده‌وه، به پشتیوانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌كانمان چالاك كردووه، سه‌رۆكی حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك كاری بۆكردووین، پێشینه‌ی بۆ لیژنه‌كانمان زیادكردووه، ئۆتۆمبێلی بۆ كرێون، ئه‌مه وایكردووه لیژنه‌كانمان چالاك بن و خۆیان سه‌ردانی مۆڵ و كۆمپانیاكان بكه‌ن، پێشێلكارییه‌كان تۆمار بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌لی كار، روونیشكرده‌وه، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری سه‌خت كردووه، زۆری ژماره‌ی كرێكاری بیانییه، ئه‌و كرێكارانه‌ی له رێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه هاتوون، نزیكه‌ی 6% ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی دیكه له رێگه‌ی قاچاخه‌وه هاتوون، له به‌غدا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه دێن، یان به ڤیزای گه‌شتیاری دێن، ناڕواته‌وه و لێره به قاچاخ كار ده‌كات، ئه‌مه‌ی واكردووه كرێكارێكی زۆری بیانی به پاره‌یه‌كی كه‌م كار بكه‌ن و جێی كرێكاری خۆماڵی بگرێته‌وه.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرای كرد، كۆمپانیاكانی نه‌وت و غاز زۆرترین ده‌ستكه‌وتیان هه‌یه و كه‌مترین كرێكاری خۆماڵییان هه‌یه، یاسای وه‌به‌رهێنانیش رێژه‌ی بۆ كرێكاری خۆماڵی دیاری نه‌كردووه، ته‌نیا باس له‌وه كراوه، "ده‌بێت ره‌چاوی كرێكاری خۆماڵی بكرێت"، ئه‌م یاسایه پێویسته هه‌موار بكرێته‌وه.
ئاشكراشی كرد، به‌گوێره‌ی یاسای چاكسازی، لیژنه لاوه‌كییه‌كانیمان به‌دواداچوونیان كردووه، كه حاڵه‌ت هه‌بووه، كه‌مئه‌ندام 3 مووچه‌ی وه‌رگرتووه، ژماره‌یه‌ك دۆسیه هه‌یه، كه ته‌نیا به‌رگه‌كه‌یه، كه دۆسیه ده‌كرێته‌وه، هیچی تێدا نییه، ته‌نانه‌ت راپۆرتی پزیشكیشی تێدانییه، ته‌نیا ناوه‌كه‌ی نووسراو و مووچه‌ی بۆ دیاریكراوه.
كوێستان محه‌مه‌د، جه‌ختی كرده‌وه، 2 هه‌زار و 700 مووچه‌ی ناشایسته‌مان بڕیوه، كه به ناوی كه‌مئه‌ندامی مووچه‌یان وه‌رگرتووه، ئێستاش خه‌رێكی پاكسازین، ئه‌وانه‌ی شایسته نین، مووچه‌كانیان ده‌بڕێن، تا بتوانین خه‌ڵكێكی دیكه، كه ئه‌ندامن و تا ئێستا ناویان تۆمار نه‌كراوه، سوودمه‌ند ببن.
راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هێڵێ گه‌رمی (5500)ی هه‌یه، له‌و رێگه‌یه‌وه سكاڵای كرێكارانمان به‌ده‌ست ده‌گات، هه‌ندێك جاریش له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سكاڵامان بۆ دێت، هه‌ندێك سكاڵاش له رێگه‌ی چالاكوانه‌كانه‌وه وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی باسی له‌وه كرد، نه‌هێشتنی رۆتین یه‌كێكه له كاره گرنگه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئێست هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك بێته وه‌زاره‌ت، نابێت له رۆژێك زیاتر بخایه‌نێت، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێره‌وه دێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به ئه‌لیكترۆنیكردنی كاری وه‌زاره‌ت له قۆناغی كۆتاییدایه.
باسی له‌وه‌ش كرد، له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر ژنێكیان له پۆستێك لادابێت، ژنێكی دیكه‌یان له شوێنی داناوه، به‌ڵام حاڵه‌ت هه‌بووه، له شوێنی خانه‌نشینی پیاوێكیش، ژن له شوێنی دانراوه.
د.ی