سامان به‌رزنجی: له داهاتوودا وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه مه‌رج
K24 - هه‌ولێر:
د. سامان به‌رزه‌نجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆماركردووه، تا ئێستا 9%ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان زۆره‌ملێ نییه، به‌ڵام له داهاتوو دا وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه زۆرملێ و ده‌بێت سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی له میانه‌ی به‌رناكه‌ی "هه‌نگاوی نۆیه‌م" له كه‌ناڵی كوردستان24، كه رۆژنامه‌نووس "ره‌گه‌ز ره‌شید" پێشكه‌شی ده‌كات، گوتی: "تا ئێستا 600 هه‌زار ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان، به‌مزووانه‌ش 100 هه‌زار ژه‌می دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری سینۆفارم ده‌گات، ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته هه‌ردوو جۆری سینۆفارم و ئه‌سترازینیكایه، به‌ڵام جۆری فایزه‌ر هه‌فتانه بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت".
گوتیشی: "نزیكه‌ی 450 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین به‌كارهاتووه، كه نزیكه‌ی 9%ی ئامانجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، 5%یش هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، ئامانجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش مه‌به‌ستمان له ته‌مه‌نی دیاریكراوه، له نێوان 18 ساڵی به‌سه‌ره‌وه".
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پڕۆژه‌ی كۆڤاكس بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ستانداردی 20%ی كۆی دانیشتووانی دیاریكردووه، ئه‌وانه‌ی سه‌رووی 18 ساڵین، ده‌بێت ڤاكسین وه‌ربگرن، ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانه‌ی سه‌رووی 18 ساڵن، 3 ملیۆن و 256 هه‌زار كه‌سه، 651 هه‌زار 196 كه‌س، كه 20%ی دانیشتوانه، ده‌بێت تا كۆتایی ساڵ هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن، بۆ ئه‌مه‌ش زیاتر له ملیۆنێك و 300 هه‌زار ژه‌می ڤاكسینمان پێویسته، به‌ڵام ئێمه تا ئێستا 600 هه‌زارمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده ئۆفه‌ری كڕینی ڤاكسینی سینۆفارم-مان خراوه‌ته به‌رده‌ست، به‌ڵام خاڵی لاوازه ئه‌وه‌یه، كه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌متر خوازیاری وه‌رگرتنی ئه‌و جۆره‌ن، ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاش ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت و رێگه ناده‌ن ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی سینۆفارمیان به‌كارهێناوه، سه‌ردانی ئه‌وروپا بكه‌ن.
سامان به‌رزنجی روونیكرده‌وه، "سه‌ره‌تای هاتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی هاووڵاتیان متمانه‌یان به ڤاكسین كه‌م بوو، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵكێكی زۆر متمانه‌ی به ڤاكسینه‌كه هه‌یه و نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆمار كردووه".
روونیشكرده‌وه، له عێراق هه‌رسێ جۆری ڤاكسینی سینۆفارم، ئه‌سترازینیكا و فایزه‌ر، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه په‌سه‌ندكراوه، به‌رده‌سته، هه‌رچه‌نده پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یه هه‌یه، ئه‌سترازینیكا هه‌ندێك كاریگه‌ری لاوه‌كی درووستكردووه، وه‌رگرانی ڤاكسینی جۆری سینۆفارمیش له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ڤیزایان پێ‌نادرێت، ئه‌مه خه‌ڵكی له وه‌رگرتنی ساردكردووه‌ته‌وه، به‌گشتی خه‌ڵك رووی له ڤاكسینی جۆری فایزه‌ر كردووه، به‌ڵام له رووی زانستییه‌وه هه‌رسێكیان سه‌لامه‌تن.
وه‌زیری ته‌ندروستی باسی له‌وه كرد، كه له ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه كراوه، 0.0004%ی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، پێویستیان به‌وه هه‌بووه، له نه‌خۆشخانه بخه‌وێنرێن، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه، كه كه‌سێك هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رگرتبێت و تووشی كۆرۆنا بووبێت و پێویستی به نه‌خۆشخانه بووبێت.
سامان به‌رزنجی جه‌ختی كرده‌وه، له هه‌ندێك وڵات‌دا وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا كراوه‌ته زۆره‌ملێ، هه‌رچه‌نده له هه‌رێمی كوردستان جارێ زۆره‌ملێ نییه، به‌ڵام له داهاتوودا كه ژماره‌ی پێویستی ژه‌مه ڤاكسینمان هه‌بێت، وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه زۆره‌ملێ و ده‌بێته هه‌موو كه‌سێك ڤاكسین وه‌ربگرێت.
د.ی