كه‌مال وه‌رتی: رێژه‌ی باج زیاد نه‌كراوه، به‌ڵكو خه‌مڵاندنی داهات راستكراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
د. كه‌مال وه‌رتی، به‌ڕێوبه‌ری گشتی باجه‌كان و خانووبه‌ری میری له هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی به‌رنامه‌ی "هه‌نگاوی نۆیه‌م"ی كوردستان24، كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس "ره‌گه‌ز ره‌شید"ـه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لێخۆشبوو‌ن بۆ هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌كراوه و رێژه‌ی باجیش زیاد نه‌بووه، به‌ڵكو به‌راورد به به‌غدا رێژه‌كه لێره كه‌متریشه.
د. كه‌مال وه‌رتی گوتی: له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێخۆشبوونی باج بۆ هیچ كۆمپانیایه‌ك ناكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چه‌ندین كۆمپانیا كه پێشلێكارییان كردووه، رووبه‌ڕووی سزای پێبژاردن كراونه‌ته‌وه.
گوتیشی: ده‌توانم بڵێم هه‌ر باجێك یاسا سه‌پاندبێتی، هیچ كۆمپانیایه‌ك له هه‌رێمی كوردستان نییه لێخۆشبوونی باج وه‌ربگرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێكیش پێیوایه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی باجی لێوه‌رگیراوه، ده‌توانێت سكاڵا بكات و رووبه‌ڕووی دادگامان بكاته‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی باجه‌كان و خانووبه‌ری میری له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هەر کەسێک مافی ئەو وڵاتەی خواردووە دەبێت دادگایی بکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كۆمپانیا هه‌ن، ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه باجی نه‌داوه، كاتێك سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی باج ده‌كات، ده‌ڵێن له ماوه‌ی رابردوودا به هۆی زیانی مادده‌ییه‌وه نه‌یانتوانیوه باج بده‌ن".
ئاشكراشی كرد، هه‌ر چه‌نده هه‌ندێك كۆمپانیا داوای لێخۆشبوونی باج ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه له رێگه‌ی هه‌واڵده‌ری نهێنییه‌وه به‌دواداچوونمان كردووه، كه راست نییه و زۆرترین قازانجیان كردووه، بۆیه هیچ كه‌س و كۆمپانیایه‌ك له باج نابه‌خشرێن.
د. كه‌مال وه‌رتی، روونیكرده‌وه، باج له هه‌رێمی كوردستان زیادنه‌كراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، شێوازی باجدان هه‌روه‌كو خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك یان كۆمپانیایه‌ك بڵێت باج زیاد كراوه، ئه‌وه راستییه‌كه نییه، به‌ڵكو بڕی خه‌مڵاندن پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه.
روونیشكرده‌وه، رێژه‌ی باجوه‌رگرتن هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی، كه 9%ـه، به‌ڵام پێشتر به شێوازی فێڵكردن كه‌متر باجی داوه، كاتێك ده‌ركه‌وتووه داهاته‌كه‌ی زیاتره، باجی زیاتری له‌سه‌ر سه‌پێنراوه، نه‌ك رێژه‌كه زیادی كردبێت، یان كه‌سێك پێشتر گوتوویه‌تی باڵخانه‌یه‌كی به یه‌ك هه‌زار دۆلار به‌كرێ داوه، ساڵانه هه‌ر ئه‌و هه‌زار دۆلاره‌ی لێوه‌رگیراوه، به‌ڵام ئێمه به‌دواداچوونمان كردووه، كه باڵه‌خانه‌كه‌ی به 10 هه‌زار دۆلار به‌كرێ داوه، بۆیه ده‌بێت ساڵانه 10 هه‌زار دۆلار باج بدات.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی باجه‌كان و خانووبه‌ری میری له هه‌رێمی كوردستان جه‌تی كرده‌وه، باج نه‌ك هه‌ر زیاد نه‌كراوه، به‌ڵكو رێژه‌ی باج له هه‌رێمی كوردستان كه‌متره به‌راورد به وه‌رگرتنی باج له به‌غدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاساكانی باج لێره هه‌مواركراونه‌ته‌وه.