وێنەکانی خومەینی، خامنەیی و قاسم سولەیمانی لە شەقامێکی بەغدا لابران

لەژێر گوشاری خەڵک و بە فەرمانی کازمی بووە
کاتی لابردنی وێنەی خومەینی، خامنەیی و قاسم سولەیمانی لە گەڕەکی ئەعزەمییەی بەغدا
کاتی لابردنی وێنەی خومەینی، خامنەیی و قاسم سولەیمانی لە گەڕەکی ئەعزەمییەی بەغدا

K24 - هەولێر

لەژێر گوشاری خەڵک وێنەکانی خومەینی، خامنەیی و قاسم سولەیمانی لە شەقامێکی بەغدا لابران.

لەژێر گوشاری خەڵکی گەڕەکی ئەعزەمییەی بەغدا و بە فەرمانی راستەوخۆی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وێنەکانی سێ سەرکردەکەی ئێران، خومەینی، خامنەیی و قاسم سولەیمانی لابران.

هەڵواسینی وێنەی سەرکردە ئێرانییەکان ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە و هاوکات لابردنیشی خۆشحاڵی خسووتە دڵی دانیشتوانی گەڕەکی ئەعزەمییە، کە زۆرینەی سوننە مەزهەبن.