هەرێمی کوردستان زیانمەندی یەکەمی شەڕی پەکەکە و تورکیایە

سەدان گوندی کوردستان بەهۆی پەکەکەوه‌ چۆڵ كراون
په‌كه‌كه‌ بۆمب له‌ زه‌وی و باخی گوندنشینانی كوردستان داده‌نێته‌وه‌
په‌كه‌كه‌ بۆمب له‌ زه‌وی و باخی گوندنشینانی كوردستان داده‌نێته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

شەڕە بەردەوامەکانی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی چەندین ھاووڵاتی و ئاوارەبوونی گوندنشینان، چاودێرانی سیاسیش لەو بڕوایەدان سیاسەتی پشتگوێخستنی پەکەکە زیانی زۆری بە ھەرێمی کوردستان گەیاندووە و بووه‌تە ھۆی پەلکێشکردنی سوپای تورکیا و داگیرکردنی سەدان گوند، داواش دەکریت پەکەکە ناوچەکە بەجێبهێڵێت، تا چیتر تورکیا بە بیانووی ئەوانەوە لەشکرکێشی نەکا و نەیەتە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان.

بەهۆی شەڕە بەردەوامەکانی چەکدارانی پەکەکە دۆخی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان رۆژ دوای رۆژ ئاڵۆزتر دەبێت، خەڵکی ئەو ناوچانەش بەهۆی هێرشەکانی پەکەکە تووشی دڵەڕاوکێ بوون و مەترسیی لەسەر گیانیان دروست بووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ھێرشیش دەکاتە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و بۆمب و تەقەمەنی لەسەر رێگە گشتییەکانیش دادەنێتەوە و بە ھاووڵاتیاندا دەتەقێتەوە، ئاراس عەبدوڵا، شارەزای پەیوندییە نێودەوڵەتییەکان روونیكرده‌وه‌، ئەگەر ھەرێمی کوردستان و عێراق دوای گرتنەبەری رێگەی دیبلۆماسی بۆ دەرکردنی پەکەکە ئەنجامی نەبوو، دەتوانن ھێز بۆ دەرکردنی پەکەکە بەکاربێنن.

سوپای تورکیا  بەھۆی پەکەکەوە  ئۆپەراسیۆنەکانی فراوانتر کردووه‌، ئەمەش بووەتە ھۆی چۆڵکردنی چەندین گوند و مەترسیی چۆڵکردنی گوندی دیکەش هەیە، ئەو ناوچانەشی کە پەکەکە سوپای تورکیای بۆ پەلکێش دەکات، ناوچەی ستراتیژین، لەلایەکی دیکەشەوە شەڕە بەردەوامەکانی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی چەندین ھاووڵاتی و ئاوارەبوونی گوندنشینان، ناسیح غەفوور، چاودێری سیاسی داوا دەکات پەکەکە ناوچەکە بەجێبهێڵێت، تا چیتر تورکیا بە بیانووی ئەوانەوە لەشکرکێشی نەکا و نەیەتە ناو خاکی ھەرێمی کوردستانه‌وه‌.

بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە گوندە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بیانووی داوەتە تورکیا ناوچەکە بۆردومان بکات و لەشکرکێشی زیاتر بکات، دواینجاریش لە دەڤەری برادۆستی سەر بە ناحیەی سیدەكان، چەكدارانی پەكەكە، بە ئارپیجی و بیكەیسی و چەكی سووك هێرشیان كردە سەر خاڵێكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، چاودێرانی سیاسیش لەو بڕوایەدان ئەگەر پەکەکە ناوچەکە چۆڵ بکا و بکشێتەوە، تورکیاش ناتوانێت گوندەکان بۆردومان بکات، کە بەهۆی ئەو شەڕ و بۆردومانەی نێوانیان، خەڵکەکە ناتوانێت بچێتەوە ناو گوند و سەر رەز و باخەکانیان.

د.ی