شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق سەردانی هەرێمی کورستان دەکات

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات
ئاڵای عێراق - ئاڵای ھەرێمی كوردستان
ئاڵای عێراق - ئاڵای ھەرێمی كوردستان

K24 - هەولێر

شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق سەردانی هەرێمی کورستان دەکات و پرسی ئەمنی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تاوتوێ دەکەن.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ئەمنی عێراقی بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بگاتە هەرێمی کوردستان و زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، پرسی دۆخی ئەمنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و بەتایبەت جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان شاندی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت.