دوای هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی ئەمهریکا نرخی نەوت بەرزبووەوە
K24 - ههولێر:
بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر گەورەترین کۆمپانیای گواستنەوەی سووتەمەنی لە ئەمهریکا، مەترسییەکان لەسەر زیانی سەر ژێرخانی ئابووری ئەمهریکا درووستبووه و نرخی نەوت بەرزبووەوە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتوویدا بە رێژەی سەدا 0.8 بۆ 69.20 دۆلار بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی هەمان رێژە بۆ 65.75 دۆلار بەرزبووەوە.
هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەش هێرشی ئەلیکترۆنیە بۆ سەر یەکێک لە پرۆگرامە هونەرییەکانی کۆمپانیای "کۆلۆنیال پایپلاین"، بەهۆیەوە ئەو کۆمپانیایە ناچاربووە تۆڕی گواستنەوەی سووتەمەنی بوەستێنیت، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی زۆرینەی دانیشتووانی رۆژهەڵاتی ئەمهریکا لە سووتەمەنی بێبەش ببن.
د.ی