ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌باره‌ی دۆخی قودس ساز ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی به مشتومڕیه‌كی به‌په‌له له‌باره‌ی گرژییه‌كانی قودس "ئۆرشه‌لیم" كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاند و تێیدا داوای له ئیسرائیل كرد دان به‌خۆیدا بگرێت و رێز له دۆخی میژوویی پێكه پیرۆزه‌كان بگرێت.
جیرالدین بیرن ناسۆن، نوێنه‌ری ئێرله‌ندا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "پێویسته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌په‌له كۆببێته‌وه و هیوادارین هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌م هه‌نگاوه بنێت".
دیپلۆماتكارانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رایانگه‌یاند، هه‌ر پازده وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نه‌كه نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی ئه‌قسا راگه‌یاندووه، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و به‌یاننامه‌یه بۆ ئێستا هیچ سوودێكی نییه.
به‌گوته‌ی دیپلۆماتكارانی ئه‌نجومه‌ن، له ره‌شنووسی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر "ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی" ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی توندوتیژییه‌كانی كه‌رتی رۆژئاوا كراوه‌ته‌وه، كه ناوچه‌ی قودسی رۆژهه‌ڵاتیش له‌خۆ ده‌گرێت، وێڕای "نیگه‌رانییه مه‌ترسیداره‌كان" به‌هۆی پرۆسه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی وه‌رده‌رنانی خێزانه فه‌له‌ستیینییه‌كان له گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌ڕاح و سه‌لوان له قودسی رۆژهه‌ڵات.
جێگای ئاماژه‌یه ئه‌مڕۆ گرژییه‌كانی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی ئه‌قسا په‌ره‌یان سه‌ند و گرووپ و رێكخراوه فه‌له‌ستینییه‌كان ژماره‌یه‌ك مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و له به‌رامبه‌ردا فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان چه‌ند پێگه‌یه‌كی حه‌ماسیان له غه‌ززه بۆردومان كرد.
H.B