ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی حه‌ماسی بۆردومان كرد
K24 – هه‌ولێر:
گرژییه‌كانی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی ئه‌قسا په‌ره‌یان سه‌ند و گرووپ و رێكخراوه فه‌له‌ستینییه‌كان ژماره‌یه‌ك مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و له به‌رامبه‌ردا فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان چه‌ند پێگه‌یه‌كی حه‌ماسیان له غه‌ززه بۆردومان كرد.
سوپای ئیسرائیل، ئێواره ئه‌مڕۆ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به هێرشی بۆ سه‌ر شانه‌یه‌كی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی بڵاوكرده‌وه.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌كات.
گوتیشی: هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئیسرائیل، "ده‌ستدرێژییه‌كی تونده" و حه‌ماس به‌رپرسیاره له لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هێرشه.
ئه‌مڕۆ گرووپ و رێكخراوه فه‌له‌ستینییه‌كان كاتژمێر (06:00)ی ئێواره‌یان ده‌ستنیشان كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی له مزگه‌وتی ئه‌قسا دوور بخاته‌وه و ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكات.
دوای ته‌واوبوونی واده‌كه، "سرییه‌كانی قودس"ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له فه‌له‌ستین، 30 مووشه‌كی ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی سدیرۆت كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، بڵاویكردووه‌ته‌وه، له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر حه‌ماس، فه‌رمانده‌یه‌كی مه‌یدانی حه‌ماس كوژراوه.
له هه‌ینی رابردووه‌وه، پێكداهه‌ڵپژان و گرژی له نێوان نوێژخوێنان و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل درووست بووه و هێزه ئیسرائیلییه‌كان ده‌یان خۆپیشانده‌ری فه‌له‌ستینیان ده‌ستگیركردووه.