رووحانی: هێڵی ئاسنی شه‌له‌مچه - به‌سره ده‌مانبه‌ستێته‌وه به ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی، رایگه‌یاند، هێڵی ئاسنی نێوان شه‌له‌مچه و به‌سره پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گرنگه.
رووحانی گوتی: پڕۆژه‌كه ئێران به عێراق و سووریا و ناوچه‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌به‌ستێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له ناوچه‌كه درووست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ رووحانی له میانی مه‌راسیمێكدا ئه‌و قسانه‌ی كرد، كه به ڤیدیۆ كۆنفرانس به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی 67ه‌می كردنه‌وه‌ی پڕۆژه نیشتمانییه‌كان به‌شداری كردبوو.
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئاماژه‌ی دا، شاره‌كانی عه‌بادان، شه‌له‌مچه و خوڕمشه‌هر كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌یه‌كی ستراتیجی زۆر گرنگه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه به عێراقه و ئه‌مه‌ش گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له ناوچه‌كه درووست ده‌كات.
دووپاتیكرده‌وه، هێڵی ئاسنی نێوان ئێران، عێراق و سووریا ده‌بێته به‌ردی بناغه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی ئێران به ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه.
ئاماژه‌شی دا، حكومه‌ته‌كه‌ی به وردی له هه‌ردوو ئاستی سیاسی و جێبه‌جێكردنی چاودێری ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كات، كه له چه‌ند ساڵی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت.