به‌غدا بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی هه‌ڵپه‌سارد و رێگه‌ی نێوان شاره‌كان ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندرووستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، بڕیاری دا:
1- هه‌ڵپه‌ساردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق بۆ رۆژانی جه‌ژن و دواتری. ته‌نیا قه‌ده‌غه‌ی به‌شه‌كی هه‌یه و له كات 9ی شه‌و تا 5ی به‌یانی ده‌بێت. به ره‌چاوكردنی:
* مۆڵ و چێشتخانه و كافتریا و هۆڵه‌كانی بۆنه و ئاهه‌نگگێڕان و مه‌ساجخانه و مه‌لوانگه‌كان ته‌نیا له جه‌ژندا داخراو ده‌بن.
* له دووشه‌ممه 17ی ئایاره‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناویان هێنرا له 5ی به‌یانی تا 8:30 ده‌كرێنه‌وه.
* نێرگله له شوێنه گشتییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه.
* كه‌مامه ده‌بێت ببه‌سترێت.
* گه‌شتی به كۆمه‌ڵی نێوان پارێزگاكان قه‌ده‌غه‌یه.
* له 17ی ئایاره‌وه تا 20ی ئایار ده‌وام نییه و پشووه.
2- به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی رێكاره خۆپارێزییه‌كان له به‌ستنی ماسك و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له لایه‌ن ته‌واوی تیمه ته‌ندرووستی و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان ده‌بێت و به بێ هه‌ڵاواردن سزا به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا ده‌سه‌پێندرێت پابه‌ندی رێككاره‌كان نه‌بێت.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك و مووسڵ به رووی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێته‌وه له كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یان تا كاتژمێر 9ی شه‌و ده‌كرێته‌وه.