لوئه‌ی سه‌ڵاح له باره‌ی جێهێشتنی یانه‌ی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
لوئەی سەڵاح لە رێگای کوردستان24 روونکردنەوەیەک لەبارەی بەجێهێشتنی یانەی هەولێر بڵاودەکاتەوە.
لوئەی سەڵاح دوای بەجێهێشتنی یانەی هەولێر لە رێگای کوردستان24 روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و رەتیدەکاتەوە دەستی لەکارکێشابێتەوە.
لوئەی سەڵاح، راهێنەری پێشووی یانەی هەولێر لە لێدوانێکدا بە کوردستان24ـی راگەیاند "من بەنیازبووم دوای یارییەکەی دووشەممە بەرامبەر نەفت دەستلەکاربکێشمەوە، دەمویست لەو یارییە بردنەوە بۆ یانەی هەولێر بەدەست بهێنم ئینجا وازبهێنم، بەڵام ئەمڕۆ دەستەی کارگێڕی بڕیاری دوورخستنەوەی منیان دا، بەهیچ شێوەیەک من دەستم لەکارنەکێشاوەتەوە."
لوئەی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی بۆ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌و ماوه‌یه‌ی كه راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێری كردووه كێشه و گرفتی زۆری هه‌بووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتیارێكی بایسكیلسواریان بۆ تیپه‌كه دانابوو كه نه‌یده‌توانی ته‌نانه‌ت هۆتێل و یاریگه‌ش بۆ یانه‌كه دابین بكات، قورساییه‌كه هه‌مووی له‌سه‌ر شانی من بوو.
یانەی هەولێر ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند لوئەی سەڵاح دەستی لە راهێنەرایەتی یانەکە کێشایەوە و تەها قادری اریدەدەری لەشوێنی لوئەی تاکو کۆتایی ئەم وەرزە دەبێتە راهێنەری یانەکە.