نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ سەرووی 70 دۆلار بەرزبووەوە

دۆخی گەشبینیی بازاڕ نرخی نەوتی خاوی به‌رزكرده‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

دۆخی گەشبینیی بازاڕ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی بۆ سەرووی 70 دۆلار بەرزکردەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا بە رێژەی سەدا 1 بۆ 70.38 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە هەمان رێژە بۆ 67.98 دۆلار بەرزبووەوە.

هۆکاری سەرەکی ئەو بەرزبوونەوەیەش بۆ هەوڵەکانی ئەوروپا و ئەمه‌ریکا دەگەڕێتەوە بەوەی ئاسانکاری لە رێوشوێنەکانی قەدەغەی هاتووچۆ کراوە، بە جۆرێك هەریەکە لە فەرەنسا و ئیسپانیا بەربەستەکانیان کەمکردووەتەوە، پۆرتوگال و هۆڵەنداش گەشتەکانیان چالاک کردەوە.

هەروەها لە بەریتانیاش، هاووڵاتییان دوای چوار مانگ لە داخرانی گشتی دەتوانن بە ئازادی هاموشۆی بازاڕ بكه‌ن.

 

د.ی