به‌رگری شارستانی هه‌ولێر كاسبكارانی بازاڕی له‌نگه دڵنیا ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له نزیك بازاڕی له‌نگه له‌سه‌ر شه‌قامی 40 مه‌تری شاری هه‌ولێر، راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی ئه‌و پارێزگایه ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و ئاگره بۆ بازاڕه‌كه ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رگری شارستانی دڵنیایی دایه كاسبكارانی ئه‌و بازاڕه و تێیدا هاتووه، کەمێك پێش ئێستا رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە نزیك بازاڕی لەنگە روویدا.. لە باخچەیەك تەنها کەل و پەلی پاشماوەی لێ بووە، بۆیە هیچ پەیوەندی بە لەنگەوە نیە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، چونکە تەلەفۆنێکی زۆرمان لەلایەن کاسبکارانی لەنگەوه بۆ دێت، بۆ دڵنیاییتان هیچ مەترسیەك لەسەر بازاڕەکە نیە.
به‌ر له كه‌مێك ئاگر له مۆلیده‌یه‌ك له نزیك بازاڕی له‌نگه‌ی شه‌قامی 40 مه‌تریی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد.
H.B