کچە گەنجێکی کورد کاندیدی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی فینلەندایە
K24 – ئهوروپا:
گهشاو رهحمان (گهشاو بیبانی) تەمەن 33 ساڵ، لە دایکبووی شاری کهرکووکی باشووری کوردستانە، ساڵی 1995 لەگەڵ خێزانەکەی وهك پەنابەر هاتوونهته فینلەندا و نیشتەجێبوونە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی له بواری گەشەپێدانی تەندروستی و وەرزش و بڕوانامەکانی راهێنەری پیشەیی (Professional Coach) و کارگێڕیی بزنز (Business adminstration)ی بەدەستهێناوە و ئێستا راهێنهرە لە یهكێك له قوتابخانه پیشەییهكانی لەشاری ڤانتام.
گهشاو بە کوردستان 24ی راگەیاند، جاری یەکەمە دەچێتە ناو کێبڕکێی هەڵبژاردنەوە لەشاری ڤانتاتی نزیک لە هێلسنکی پایتەختی ئەو وڵاتە. ئەندامی هیچ پارتێکی سیاسی نییە، بەڵام پارتی یەکێتی چەپی فینلەندی، دەرگای پشتیوانی بۆ خۆ پاڵاوتنی بە روودا کردووهتەوە، ئەوەی بۆی گرنگە داکۆکیکردنە له مافەکانی مرۆڤ به بێ جیاوازی. پەیمانی ئەو بۆ دانیشووانی شارەکەی پێشخستنی یەکسانییە، بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی دۆخی پەنابەران. هەروەها دەخوازێت ببێته پردی پەیوەندی بۆ بەدەستهێنانی خواستەکانیان.
سهبارهت بهههستی وهك كاندیێكی سەربەخۆی پارتی یەکێتی چەپی فینلەندی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی فینلەندا گەشاو رەحمان گوتی: "هەست بە خۆشحاڵی دەکەم، کە وەک گەنجێکی کورد و کاندیدێکی سەربەخۆیه لە سەر لیستی پارتی یەکێتی چەپی فینلەندی و بەشداری هەڵبژاردن دەبم و بەوپەڕی متمانە بەخۆبوونەوە رووبەڕووی ئەم کێبڕکێیە دەبمەوە بۆ بەدەستهێنانی دەنگی پێویست بۆ ئەنجومەنی شارەوانی ڤانتا".
گوتیشی: "بەشداریم لە زۆرێک لە چالاکییه کۆمەڵایەتی و سیاسی و سەرجەم ئەو بوارانەدا کردووە، کە پشتگیری لە پەنابەران بەبێ جیاوازی بکات، هەرچەند زۆرێک لە پشتگیرییەکانم بۆ کوردان بووە. هەر بۆیە چاوەڕێی بەدەستهێنانی متمانەی هەموو لایەک دەکەم بۆ ئەوەی لەم بوارەدا بتوانم بە شێوەیەکی فەرمی خزمەت بکەم، بۆیە هەر کەسێک دەنگی خۆیم پێبدات بەرپرسیارێتی دەنگەکەی هەڵدەگرم، تا بەدەستهێنانی ئامانجەکانمان. بۆ من گرنگە، کە هەر پاڵێوراوێکی کوردزمان لە پۆستێکی شارەوانی یان حکومی دەستبەکار بێت و ئەرکی یەکسانی و دادپەرواری و مافی مرۆڤ هەڵبگرێت".
گهشاو له بارهی ئهوهی بووهته كاندیدی پارتێك بهبێ ئهوهی تێیدا ئهندام بێت، روونیكردهوه، لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆرمێکی خۆناساندنەوە و بە پشتگیری ئەندامانی پارتەکە، دوا بە دوای ئەوە لە رێگەی چاوپێکەوتن لەگەڵ دەستەی بەربژێری پارتەکەوە کاندید کرام.
لهبارەی ئهندام نەبوونیشی له هیچ پارتێكی سیاسی ئهو وڵاته، ئاماژهی بهوه كرد، "هۆکاری نەبوونم بە ئەندامی پارتێکی سیاسی ئەوەیە کە دەمەوێت خاوەن ئایدیۆلۆژیایەکی سەربەخۆ بم، نامەوێت وابەستەی پەیڕەو و پرۆگرامی هیچ لایەنێکی سیاسی بم، چونکە ئەوەی بۆ من گرنگە گەشەپێدانی مافی یەکسانی مرۆڤەکانە نەک تەنیا پێشخستنی بیروڕایەکی سیاسی".
گهشاو بڕیاریداوه، ئهگهر بتوانێت متمانه و دهنگی خهڵك بهدهستبهێنێت؛ ببێه پردی پهیوهندی نێوان دهزگا فهرمییهكانی شارهكهی لهگهڵ رهوهندی كوردی و چهندین بهرنامهی دیكه، گوتیشی: "دهمهوێت گهشه به پەروەردەی تەندروستی بدهم و بایەخی زیاتر بەو بوارانەی کە تایبەتن بە منداڵان و گەنجان بدهم، لهگهڵ گەشەپێدانی ئەو پڕۆژانەی کە تایبەتن بە رەوەندی کوردی و گشت رەوەندەکانی دیكه و چەسپاندنی یەکسانی و دادپەروەری و ئهمهش رەنگدانەوەی دەبێت لەو هەنگاوانەی لە کاتی بەدەستهێنانی متمانەی خەڵکیدا وهریدهگرم".
روونیشكردهوه، لە کاتی بوونم بە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی بەو ئەزمونەی کە بەدەستیدەهێنم، دەتوانم لە داهاتوودا خزمەتی هەرێمی کوردستانی پێبکەم. ئەگەر دەرفەتم پێ بدرێت و یاسای ئەنجومەنەکە رێگە بدات، هەوڵ دەدەم پردی پەیوەندی لە نێوان شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان و شارەوانی ئەم شارە دروستبکەم".
گهشاو ئاماژهی بهوهش كرد، لە بەرنامەمدا هەیە، کە بەردەوامبم لەم ئاراستە و ئایدیۆلۆژیا سەربەخۆییەی کە هەمە بۆ بەرگریکردن لە یەکسانی و دادپەرواری و گەشەپێدانی پەروەردەی تەندرووستی مرۆڤ بە بێ جیاوازی، جا لە هەر پلە و پۆستيکدا بم. ئێستا رووناکیم لە سەر ئەم ئەزموونە ههیە و بۆ هەرهەنگاوێکی دیكه لە داهاتوودا بڕیار دەدەم".
هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی فینلەندا 4 ساڵ جارێک و لە سێیەم یەکشەممەی مانگی نیسان بەڕێوەدەچێت، گەر لەورۆژەدا جەژن بێت، هەفتەی دواتر ئەنجام دەدرێت، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، دواخرا بۆ 13ی حوزەیرانی 2021، ژمارەی شارەوانییەکان بۆ هەڵبژاردن 309 شارەوانییە. ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییەکانیش بەپێی سەرژمێری شارەوانییەکە دیاریدەکرێت، لە بچوکترین شارەوانی کە 13 ئەندامە تا گەورەترین، کە دانیشتوانی لە 500 هەزار زیاتربێت ژمارەی ئەندامەکان 79 کەسدەبن.