وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

860 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌
چاره‌سه‌ركردن له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كۆرۆنا
چاره‌سه‌ركردن له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كۆرۆنا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ (28ی ئایار/ مایۆی 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (637) كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و (8) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (9) هه‌زار و (908) كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (860) تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (457)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

١. پشکنین: (٩٩٠٨ پشکنینی نوێ)

• (٢٧٥٩) هەولێر

• (٢٦٤٠) سلێمانی

• (٣٩٣٣) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٥٠١) گەرمیان

• (٧٥) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٦٣٧ تووشبووی نوێ)

• (١١٤) هەولێر

• (٢٦١) سلێمانی

• (٢١٩) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٣٦) گەرمیان

• (٧) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٨٦٠ چاکبوون)

• (٣١٩) هەولێر

• (٢٢٣) سلێمانی

• (٢٦٧) دهۆك

• (١٢) هەڵەبجە

• (٣٦) گەرمیان

• (٣) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٨ مردن)

• (٢) هەولێر

• (٢) سلێمانی

• (٣) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (١) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەرەنتین هاووڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٨٥٠٦٧٢ (٦٤٤٠٥٩ هەولێر، ٤٤٠٦٨٧ سلێمانی، ٧٥٠٤١٨ دهۆك، ١٥٥٠٨ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٦٨٦٦٤ (٥٢٦٥٩ هەولێر، ٥٣٣٢١ سلێمانی، ٥٨٩٨٠ دهۆك، ٣٧٠٤ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٥٣٩٦٥ (٤٨٠٦٦ هەولێر، ٤٦٨١٣ سلێمانی، ٥٥٧١٦ دهۆك، ٣٣٧٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٠٤٣٨ (٣٤٣٠ هەولێر، ٤٥٥٣ سلێمانی، ٢٢٦٨ دهۆك، ١٨٧ هەڵەبجە)

مردن ٤٢٦١ (١١٦٣ هەولێر، ١٩٥٥ سلێمانی، ٩٩٦ دهۆك، ١٤٧ هەڵەبجە)