"خوێندن له عێراق له قۆناغێكى مه‌ترسیداره"
K24 - هه‌ولێر:
قوسه‌ى شه‌به‌كى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، عێراق كه‌وتۆته قۆناغى دواكه‌وتن له خوێندن به هه‌موو قۆناغه‌كانیه‌وه و پێویسته كه‌شێكی له‌بار بۆ قوتابخانه و زانكۆكان دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كانى خوێندن ئاسایی بێته‌وه.
شه‌به‌كی ئاماژی به‌وه كرد، له‌كاتى كه‌ره‌نتین و رێكاره‌كانی خۆپارێزیی پارێزگاكان، قوتابیان پابه‌ندى خوێندنى ئه‌لیكترۆنى نه‌بوون، لایه‌نى په‌روه‌رده‌یی و خوێندنى باڵاش گرنگیان به خوێندنى ئه‌لیكترۆنى نه‌داوه، بۆیه مه‌ترسی بۆ سه‌ر پرۆسه‌ى خوێندن له عێراق دروست بووه.
ئاماژی به‌وه‌ش كرد، ده‌بێت له داهاتوودا لایه‌نى په‌یوه‌ندار زۆر به جددى به‌دواداچوون بۆ پڕۆسه‌ى خوێندن بكه‌ن، كه‌شێكی له‌بار بۆ قوتابخانه و زانكۆكان دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كانى خوێندن ئاسایی بێته‌وه.