لە رۆژئاوای کوردستان به ناوی سەربازی زۆرەملێ ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نج ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
لە رۆژئاوای کوردستان لە تەواوی ناوچەکانی ئاسایشی رۆژئاوا سەربازی زۆرەملێ لەژێر ناوی ئەرکی خۆپاراستن دەستیپێکرد و ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكاری زانكۆ ده‌ستگیركراون بۆ ئه‌وه‌ی بكرێنه سه‌رباز، له كاتێكدا تاقیكردنه‌وه‌كانیان نزیكبووه‌ته‌وه.
لەچوارچێوەی ئەم بڕیارە لە سەرتاسەری رۆژئاوای کوردستان ژمارەیەکی زۆری گەنج ده‌ستگیركراون، کە 200 له‌و ده‌ستگیركراوانه خوێندکاری زانکۆن و چەند رۆژێکی دیکە تاقیکردنەوەیان هەیە.
دوای گەیاندنی نیگەرانییەکانیشیان بەشێک لەو گەنجانە ئازاد کراون، به‌ڵام تا ئێستا گه‌نجێكی زۆر له ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد نه‌كراون.
د.ی