لایەنەکانی شەڕ لە قامشۆ ئاگربەستیان راگەیاند

له‌ چواری رۆژی شه‌ڕه‌كه‌دا ئه‌ندامێكی ئاسایش و دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یەک چه‌كداری به‌رگری نیشتیمانیش كوژراون
شه‌ر له‌ قامشلۆ وه‌ستا
شه‌ر له‌ قامشلۆ وه‌ستا

K24 - هه‌ولێر:

دوای چوار رۆژ له‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزی، لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ له‌ شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان تا سبه‌ی كاتژمێر (10)‌ ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ قامشلۆ رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان توانیویانه‌ دوو گه‌ره‌ك و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ ژێر ده‌ستی چه‌كداره‌كانی به‌رگری نیشتیمانی کۆنتڕۆڵ بکەن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌ندامێكی ئاسایش و دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یەک چه‌كداری به‌رگری نیشتیمانیش كوژراون. هاوكات به‌ نێوه‌ندگیری رووسیا، شه‌ڕ له‌ قامشلۆ وه‌ستاوه‌ و لایه‌نی رووسی به‌ هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، كه‌ تا سبه‌ی كاتژمێر (10)‌ ئاگربه‌ست رابگه‌ینێنن.

 

د.ی