پیاوێك براژن و برازاكه‌ى ده‌كوژێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى كه‌ركووك ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی ئایار/ مایۆی 2021 رایگه‌یاند، پیاوێك له ناوچه‌ی "ره‌شاد"، براژن و كچی براكه‌ى خۆی ده‌كوژێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له شارى كه‌ركووك بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد، له ناوچه‌ى "ره‌شاد" له رووداوێكى ته‌قه‌كردنى پیاوێك له (براژن و برازاكه‌ى خۆی) ئاگادار كراوینه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاتێك پۆلیس گه‌یشته سه‌ر رووداوه‌كه، هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدابوو، به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمی پۆلیس ده‌ركه‌وت، رووداوه‌كه له‌كاتى به‌ره‌به‌یان روویداوه و پۆلیس بكوژه‌كه‌شى ده‌ستگیركردووه.
ك.ب