پیاوێك به‌هۆی زیندانیكردنی به هه‌ڵه پاره‌یه‌كی زۆری وه‌ك قه‌ره‌بوو وه‌رگرت
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی سعودی توانی بڕه پاره‌یه‌كی زۆر وه‌ك قه‌ره‌بوو وه‌ربگرێت، دوای ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه 19 مانگ زیندانی كرابوو.
رۆژنامه‌ی "عوكاز"ی سعودی بڵاویكرده‌وه، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی شاری "جیدده"، كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای ئه‌و وڵاته، بڕیارێكی دادگای په‌سه‌ند كرد، به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی سعودی، به بڕی 800 هه‌زار ریالی سعودی (نزیكه‌ی 214 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه زیندانی كراوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هاووڵاتییه‌كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی بووه، كه 19 مانگ (560 رۆژ) له كه‌یسی تاوانێك زیندانی كراوه، به‌ڵام دواتر له دادگا سه‌لماندی كه بێتاوانه.
رۆژنامه‌كه ناو و ناسنامه‌ی ئه‌و پیاوه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، كه قه‌ربووكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاره‌كه‌ی دادگا یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه و دوا بڕیاره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بڕیاره‌كه بووته ئه‌رك و ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت.
له بڕیاره‌گه‌ی دادگای "جیدده"دا هاتووه، قه‌ره‌بووكرنه‌وه‌كه بۆ ئه‌و زیانانه‌یه، كه به‌ر پیاوه‌كه كه‌وتووه و ده‌ركه‌وتووه بێ تاوانه، بۆیه بۆ هه‌ر شه‌وێك كه له زیندان به‌سه‌ریبردووه، بڕی هه‌زار و 500 ریالی سعودی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به جۆری تاوانه‌كه نه‌كردووه، كه ئه‌و پیاوه‌ی له‌سه‌ر زیندانی كرابوو.
د.ی