گێرتوارد بیل "سیخوڕ" بووه یان "شاژنی بیایان"؟
K24 - هه‌ولێر:
دۆزینه‌وه‌ی گۆڕستانی پرۆستانتییه‌كان له به‌غدا، كه گۆڕی "گێرتوارد بیل"ی لێیه، ئاسان نییه، كه یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی عێراق، داوا له پاسه‌وانی گۆڕستانه‌كان كراوه، یارمه‌تی دۆزینه‌وه‌ی بدرێت.
ئێستا به‌ده‌گمه‌ن كه‌سێك له عێراق "میس بیل" ده‌ناسێت، كه ئاماژ به‌وه كراوه، توێژه‌ر، شوێنه‌وارناس، گه‌ڕیده، فۆتۆگرافه‌ر و نووسه‌ر و ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ش كراوه كه "سیخوڕ"یش بووه، له ساڵی 1926 له ته‌مه‌نی 57 ساڵی به‌هۆی خورادنی چه‌ند ژه‌مێكی زیادی ده‌رمان گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و ژنه له كۆنگره‌یه‌ك له قاهیره، بۆ دامه‌زارندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له ساڵی 1921 به هاوه‌ڵی "ده‌یڤید لوید جۆرج" سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و "ونستۆن چه‌چڵ" وه‌زیری داگیكاری به‌شداری كردووه، كه ئه‌وكات عێراق به باشووری كوردستانیشه‌وه له‌ژێر داگیركاری به‌ریتانیادا بووه.
ته‌مارا چه‌له‌بی، میژوونووس و نووسه‌ری عێراقی، كه پسپۆڕه له ژیانی "گێرتوارد بیل"، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و ژنه زۆر شتی بۆ عێراق كردووه، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی عێراق، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س وایده‌بینن ته‌نیا "سیخوڕ"ێك بووه.
"گێرتوارد بیل"، كه هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و فارسی زانیوه، ئه‌ندامی بنه‌ماڵی خانه‌دانی به‌ریتانیا بووه و له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی داگیركاری به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی باش هه‌بووه، بۆیه یه‌كێك له لقه‌كانی هه‌واڵگری به‌ریتانیای نووسینگه‌ی عه‌ره‌بی له قاهیره كاری كردووه.
بیل، به‌شداریكردووه له دانانی "فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م" وه‌ك پاشای عێراق، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ هۆزه عه‌ره‌به‌كاندا هه‌بووه، له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی ئه‌و ژنه، كردنه‌وه‌ی موزه‌خانه‌ی "به‌غدا" بووه، كه دوای چه‌ند مانگێك له مردنی كرایه‌وه.
شاژنی بیایان
ته‌مارا چه‌له‌بی ئاشكرای كرد، كاتێك له ساڵی 2005 هاتمه عێراق، تێبینی ئه‌وه‌م كرد، زۆر به كه‌م خه‌ڵك هه‌یه "میس بیل" بناسێت، پیاوانی به‌ساڵاچوون له‌و ته‌مه‌نه، به‌ده‌گمه‌ن ماون، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و به‌ساڵاچووانه ""گێرتوارد بیل" به "خاتوون" ناو ده‌به‌ن، كه وشه‌یه‌كی كۆنی ئه‌وكاته بووه و بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له بنه‌ماڵه‌ی پاشا و خانه‌دانه‌كان بوون، به‌كارهاتووه.
هایدی، كه قوتابییه‌كی زانكۆیه و ته‌مه‌نی 23 ساڵه، روونیكرده‌وه، مێژووی نوێی عێراقمان خوێندووه، به‌ڵام ناوی "گێرتوارد بیل"مان هه‌رگیز نه‌بیستووه، به‌ڵام رۆژئاوا به‌م ساڵانه‌ی دوایی زۆرترین كتێب له‌سه‌ر "بیل" چاپ كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له ئه‌ڵمانیا "ڤیرنه‌ر هێرتزۆگ" له ساڵی 2015 فیلمێكی له‌سه‌ر ژیانی "بیل" به‌رهه‌مهێنا به ناوی "شاژنی بیایان"، كه "نیكۆڵ كیدما"ی ئه‌كته‌ر رۆڵی گێرتوارد-ی بینیوه.
گه‌ڕان به‌دوای گه‌نجینه
گه‌ڕان به‌دوای گۆڕێكی نادیار وه‌ك ئه‌وه وایه، كه به‌دوای گه‌نجینه‌یه‌كی شاراوه‌دا بگه‌ڕێی، گۆڕی "گێرتوارد بیل" له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوه‌ڕاستی به‌غدایه، پێویسته ده‌رگا ئاسنینه‌كه‌ی بكرێته‌وه، كه "عه‌لی مه‌نسور"ی ته‌مه‌ن 77 ساڵ پاسه‌وانی ده‌كات.
"مه‌نسور" ئه‌و پیشه‌یه‌ی له خه‌زووریه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، كاتێك به‌ریتانییه‌كان به‌ر 60 ساڵ رایانسپارد پاسه‌وانی ئه‌و گۆڕانه بكات، ئێستا "مه‌نسور" به‌رامبه‌ر به پاسه‌وانیكردنی ئه‌و گۆڕستانه‌كه هه‌موو مانگێك بڕی (250) هه‌زار دیناری عێراقی له كڵێسای پرۆستانته‌كان وه‌رده‌گرێت.
له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی "گێرتوارد بیل" چه‌پكێك گوڵی ده‌رستكرد دانراوه، "مه‌نسور" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ندێك له سه‌ردانیكه‌ران چه‌پكه گوڵی سرووشتی داده‌نێن، به‌ڵام به‌هۆی گه‌رماوه، زووی لایانده‌به‌م، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ساڵی رابردوو داوه‌تنامه‌یه‌كی له باڵۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا پێگه‌یشتووه بۆ به‌شداریكردن له رێزلێنانی ساڵانه‌ی "میس بیل".
عه‌لی نه‌شمی، مامۆستای مێژوو له زانكۆی موسته‌نسریه به به‌غدا گوتی: "میس بیل خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌رتانیا ده‌كرد، نه‌ك به‌رژه‌وندییه‌كانی عێراق".
له‌یس مه‌جید حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له نووسینگه‌كه‌ی خۆی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش خۆی له سه‌ر ته‌خته‌یه‌ك هه‌ڵكۆڵدراوه، ناوی "گێرتوارد بیل"یش له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌و ناوانه‌یه كه له ساڵی 1922 تا 1926 له‌و پۆسته‌دا بووه.
گوتیشی: "هه‌رگیر له‌بیرناكرێت، كه ئه‌و ژنه بناغه‌ی موزه‌خانه‌ی عێراقی داناوه و به‌شداری له بنیاتنانی یه‌كه‌م ئاڵای شوێنه‌رار كردووه له عێراق"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌یكه‌ری "بیل" له‌لایه‌ن فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌مه‌وه له موزه‌خانه‌ی به‌غدا دانراوه، به‌ڵام له سالی 2003ه‌وه دزراوه و تا ئیستا نه‌مانبینیوه‌ته‌وه.
د.ی