مه‌سرور بارزانی: زیانلێکەوتووانی كه‌مپی شاریا قه‌ره‌بوو دەکەینەوە
K24- هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆی له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌مپی شاریا له سنووری پارێزگای دهۆك راگه‌یاند، جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ئه‌و رووداوه كرده‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه مه‌سرور بارزانی له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "خه‌مبارم به هه‌واڵی ئاگركه‌وتنه‌وه لە کەمپی شاریا له دهۆك، لەگەڵ پارێزگار قسەم کرد و پشتیوانی تەواوی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی پێداویستی و قه‌ره‌بووکردنەوەی زیانلێکەوتووان دووپات دەکەینەوە. ھەروەھا داوا له به‌خشه‌ران دەکەم هاوكاری زیاتر بۆ كەمپە‌کە دابین بكه‌ن".
H.B