حکومەتی عێراق 307 ملیار دیناری جوتیارانی کوردستانی نەداوە
K24- هه‌ولێر:
ماوەی زیاتر لە دوو مانگ دەبێت پڕۆسەی دابەشکردنی شایستە دارییەکانی جووتیاران بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 لە سایلۆکانی ھەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی بە ھەوڵی ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشێک لەو پارەیە ھاتبووە کوردستان، بەڵام ئەو بڕەی کە ماوە بۆ ئەو ساڵانه، بڕەکەی نزیکەی 307 ملیار دینار رەوانە نەکراوە، وەزارەتی بازرگانی و کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی ئەو پارەییە دابین بکرێت، پێش وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ.
جوتیارانی هەرێمی کوردستان لەدوای شەش ساڵ لە چاوەڕوانی ھێشتا پارەی گەنمی ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 بە تەواوی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە دەستنەگەیشتووە. ئەم ھەفتەیە وەزارەتی بازرگانی دەست دەکات بە دابەشکردنی ئەو پارەیە، کە ھی ساڵی (2020)ه و بۆ ساڵانی رابردووش لەگەڵ حكومه‌تی عێراق لەگفتوگۆدان، کە شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکات.
نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی گوتی: "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی هاتووه، هی ساڵی 2020ـه و پاره‌ی ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 هێشتا نه‌هاتووه و له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا قسه‌مان كردووه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگان‌یش له‌سه‌ر هێڵین، تا رێكاره ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جێبه‌جێ بكرێن".
حکومەتی عێراق نرخی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی دیاری کردووە، بەڵام بڕی وەرگرتنی گەنمی دیاری نەکردووە و جوتیارانیش تا ئێستا چاوەڕێن، حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، وەزارەتی کشتوکاڵیش لە ھەوڵدایە ھەرچی زووە بڕی وەرگرتنی گەنم دیاری بکرێت و دەرگای سایلۆکان بکرێنەوە.
حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ گوتی: "نرخه‌كان دیاریكراوه، بۆ پله یه‌ك 610 هه‌زاره، بۆ پله دوو 570 هه‌زاره، بۆ پله سێ 430 هه‌زار دیناره، به‌ڵام تا ئێستا پشكی هه‌رێمی كوردستان دیاری نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بووه له گرفته‌كان كه له گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق باس كراوه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا له چه‌ند رۆژی داهاتوو بڕه‌كه دیاری بكات".
شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016، کە زیاتر لە 576 ملیار دینار بووە، تاوەکو ئێستا 268 ملیار و 80 ملیۆن و 498 ھەزار دیناری ھاتووە و بەشێکی دابەشکراوە، ھەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ ئەو بڕە پارەیەی ماوە، کە زیاتر لە 307 ملیار دینارە ئەویش بێت، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ ساڵانە لە کوردستان زیاتر لە 50 ھەزار جووتیار نزیکەی 4 ملیۆن دۆنم زەوی بە گەنم دەچێنن، پێشبینی دەکرێت بەرھەمی ئەمساڵی گەنمی ھەرێمی کوردستان بگاتە نزیکەی یەک ملیۆن تۆن.
د.ی