هەولێر.. نزیكەی 128 ملیۆن دینار بۆ سێكتەری ئاو خەرج دەكرێت

18 پڕۆژە بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاو جێبه‌جێ ده‌كرێت
پڕۆژه‌یه‌كی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان
پڕۆژه‌یه‌كی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نزیکەی 128 ملیۆن دینار بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاو بۆ 18 پڕۆژەی ئاو لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت، كە ئەو پڕۆژانە كاریگەریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئاوی شاری هەولێر دەبێت.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی رێژەی 17%ی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتییەكە بڕی 127 ملیۆن و 894 هەزار و 600 دینار بۆ 18 پڕۆژەی سێكتەری ئاو لە شاری هەولێر خەرج دەكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەو بڕە پارەیە كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر پەرەپێدانی سێكتەری ئاو لە شاری هەولێر بۆ پڕۆسەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵان و شوێنە گشتییەكان دەبێت.

 

د.ی