گوته‌بێژی به‌ره‌ی نووسره كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى فه‌رمى "هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام" (به‌ره‌ى نووسره‌ى پێشوو)، رایگه‌یاند، بۆردوومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى پارێزگاى ئیدلیب كراوه، كه ژماره‌یه‌ك گروپی چه‌كدارى ئۆپۆزیسیۆنى سووریاى تێدا باڵاده‌سته.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان له ئاكامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا، خالید شامى، وته‌بێژى "هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام" كوژراوه.
زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، شامیی، له ئاكامی بۆردومانی رووسیا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كى شارۆچكه‌ى ئیبلینى باشوورى پارێزگاى ئیدلیب كوژراوه، كه چه‌ند گرووپێكى چه‌كدارى "هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ توركیا" تێیدا باڵاده‌ستن.
روانگه‌ى سووریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له‌باره‌ى بۆردوومانه‌كان رایگه‌یاند، له‌م هێرشانه‌دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى سووریا و رووسیا 12 جار بۆردوومانى چیاى "زاویه"یان كردووه، 80 مووشه‌كى لێزه‌رى ئاڕاسته كراون و تێیدا 5 كه‌س كوژراون و 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه.