پۆمپیۆ: مه‌به‌ستمان هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه بوو
K24 – هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كوشتنى قاسم سوله‌یمانى بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى ناوچه‌كه بووه.
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانى ئیسرائیل، ئیمارات و ئه‌مه‌ریكا، پێشتر ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه، كه ده‌ستیان هه‌بووبێت له كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قى قودسى سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام له ئێستادا پۆمپیۆ باس له‌وه ده‌كات رێككه‌وتن هه‌بووه بۆ كوشتنى قاسم سوله‌یمانى.
له‌مباره‌وه وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، زنجیره‌یه‌ك رێككار هه‌بوون بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و رێككه‌وتنیش له‌مباره‌وه ئیمزا كراوه، له‌به‌رامبه‌ردا واشنتۆن فڕۆكه‌ى ئێف35ـی به ئیمارات فرۆشتووه، بۆیه كوشتنى قاسم سوله‌یمانى په‌یوه‌ندى به‌و رێككارانه‌وه هه‌بووه.
پۆمپیۆ راشیگه‌یاند، ئیداره‌ى تره‌مپ بڕیاری دا به به‌هێزكردنى ژێرخانى سه‌ربازى سعوودیه و ئیمارات.
گوتیشی: ئێمه به‌رگری له هاوپه‌یمانانمان ده‌كه‌ین له ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتى له ناوچه‌كه بپارێزن.
پۆمپیۆ گوتى: ئیمارات هاوبه‌شى ئه‌منى ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه، ئاساییه هه‌موو هۆكارێكى به‌رگریكردنیان بۆ دابین بكه‌ین، ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ى ئێف35یش بێت.
قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قى قودسی سوپای پاسداران به‌ره‌به‌یانی رۆژی (3ى كانوونى دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، له هێرشێكى ئاسمانى له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كوژرا.